بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان یەک شەممە ۱۷ گەلاوێژ ۱۳۹٥ژنێکی گەنج خەڵکی شاری مەهاباد بە پەتی سێدارە کۆتای بە ژیانی خۆی هێنا.
بە گوتەی یە ک لەو کەسانەی کە لە کارەساتەکە ئاگادار بوو، ئەو ژنە گەنجە بە ناوی (پ.ع) تەمەن ۲۳ ساڵ دوای سێ مانگ لە پێکهێنانی ژیانی هاووبەش لە ماڵەکەی خۆیدا کۆتای بە ژیانی خۆی هێنا.
هۆکاری سەرەکی ئەم خۆکووشتنە دەرنەکەوتوە، بەڵام ئەگەر چی یاساگەلێک بۆ پاراستنی مافی ژنان و منداڵان هەبوونی نیە، هندێک جار سەرچاوەی خۆکوژیەکان هۆکاری ناکۆکی ناو خێزانە وبنەماڵەکانە.
شایانی باسە ئاماری خۆ کوژیەکان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە شێوەیەکی بە ر چاوو ڕوو لە زیاد بوونە. هەروەها تەمەنی قوربانیانی ئەم جۆرە کارەساتانە ڕوو لە دابەزینە.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان