ئیلام؛ نیگەرانی لە بارودۆخی تەندروستی عەلی شیرخانی دوای
لێدان و دەستبەسەرکردن

ک.م.م.ک:

بە پێی ڕاپۆرتەکان، پێنجشەممە رێکەوتی ٣٠ی خەرمانانی ساڵی ٢٧٢٣ی کوردی لە کاتی یادی ساڵوەگەڕی موحسین قەیسەری شەهیدی ڕێگای ئازادی، لە لایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی حکوومەتی ئێرانەوە هاووڵاتییەک بە ناوی عەلی شیرخانی تەمەن ٢٠ ساڵ خەڵکی شاری ئیلام بە توند و تیژی و بە لێدانی زۆری باتووم بریندار و دەستبەسەر کرا.

پێویستە ئاماژە بەوە بکرێت کە. سەرە ڕای سێ ڕۆژ بەسەر رێکەوتی دەستبەسەرکردنەکەیدا تێپەڕیوە، هیچ ڕێوشوێنێک لەلایەن دەزگا ئەمنییەکانەوە بۆ ساڕێژی
ئەو برینانەی کە بەهۆی ئەو لێدانە ی ئاماژەی پێکراوە نەگیراوەتە بەر و نیگەرانییەکان سەبارەت بە باری تەندروستی ناوبراو زیاتر بوونە.

ع – ر

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *