ک.م.م.ک:
بەپێی زانیارییەکان، هاوڵاتییەک بەناونیشانی موتەلیب ئەحمودیان کە ماوەی چەندد ساڵە، تووشبووی نەخۆشی فتقی دیافراگم، تەنگبوونەووی کەناڵی بڕبڕە، چڵک و کێمی میزەڕۆ و شێرپەنجەی ئەسناعەشەرە لە دەستڕاگەیشتن بە پاراستنی پزیشکی پسپۆڕ و هەروەها ناردنی بۆ ناوەندی دەرمانی دەرەوەی زیندان بێبەرییە.
شیاوی باسە کە موتەلیب ئەحمەدیان ٣٩ ساڵی تەمەنە و ڕەزبەری ٢٧١٠ی کوردی، لە سەردەشت دەستبەسەر و ماوەی ٢٣٠ڕۆژ لە ژووری تاکەکەسی گرتووخانە ئەمنییەکانی سەردەشت، سەقز و سنە لەژێر لێکۆڵینەوە بووە و تەنانەت لە ماوەی زیندانی ڕێگەی پێنەدراوە لە ڕێوڕەسمی ئەسپەردەکردنی باوکی بەشداری بکات.
شیاوی باسە کە موتەلیب ئەحمەدیان بەتۆمەتی محاربە لە ڕێی ئەندامەتی کۆمەڵە بە ٣٠ ساڵ لە مەنفا لە زیندانی حکوومەتی ئێران لە میناب مەحکووم کراوە.
ق.ش


