ئەفسانە بایزیدی/ چالاکی خوێندکاری کورد پترلە ۳ مانگە دەستبەسەرکراوە و چاره‌ نووسی نادیاره‌

بەپێی هەڤاڵی گەیشتوو بە کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان ئەفسانە بایزیدی، چالاکی خوێندکاری کوردکە پترلە ۳ مانگە دەستبەسەرکراوە، هەنووکەیش لەگرتووخانەی ئیدارەی ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامی ئێران لە شاری ورمێ ڕۆژهەڵاتی کوردستان ڕاگیراوە وپاش تێپەڕکردنی ۳ مانگ تازە جۆری تۆمەتەکەی پێ ڕاگەیاندرا.

بەگوێرەی ڕاپورتی ناوەدی داکۆکی کارانی مافی مرۆڤی کوردستان، ئەم چالاکە خوێندکارەی کورد کە خەڵکی شاری بۆکانە پاش تێپەڕینی ۳ مانگ هێشتا لە گرتوخانەدایە لەم ڕۆژانەدا جۆری تۆمەتەکەی کە هاریکاری لەگەڵ یەک لە حیزبە کوردییەکانە پێ ڕاگەیاندراوە.

سەرچاوەیەکی ئاگادار بەم بۆنەوە بە «ناوەندی داکۆکیکارانی مافی مرۆڤی کوردستانی» کوت کەپاش ۳ مانگ بێ سەروشوێنی، ڕۆژی شەممۆ ۱٦ی گەلاوێژی ئەمساڵ بەرپرسانی ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری ورمێ لەم چەندد ڕۆژەی بەرێ دا لەڕێگەی تلەفوونەوە پێوەندییان لەگەڵ بنەماڵەی ئەفسانە بایزیدی داگرتووە وکە ڕۆژی شەممۆ سەردانی ئیدارەی ئیتلاعات بکەن وپاش ۳ مانگ ئیزنیان بەدایکی دا چاوپێکەوتنێکی ۱٥خولەکی لەگەڵ کچەکەی بکات، بەرپرسانی حکوومی هۆکاری دەستبەسەرکرانی ئەم خوێندکارە بۆکانییە پێوەندی لەگەڵ یەکێک لەحیزبە کوردەکان ناولێ بردووە ئەمە لەحاڵەتێکدایە کە ئەفسانە بایزیدی ئەم تۆمەتەی بەرپەرچ دایەتەوە.

ڕۆژی دووشەممۆ ۱۱ ی گەلاوێژی ئەمساڵ لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە بۆیەکەمجار ئەفسانەی بایزیدییان ڕەوانەی دادگای شۆڕشی شاری ورمێ کرد ولەلایەن دادوەری پێوەندی دارەوە تۆمەتی (پێوەندی ڕاستەوخۆ لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکان) (پڕوپاگەندە دژبە سیستەمی کۆماری ئیسلامی وسوکایەتی کردن بەڕێبەر) درایە پاڵ.

 

جێگەی باسە کەهێزە ئەمنییەکان ڕۆژی پێنجەمی ئەمساڵ بەبێ نیشاندانی هەرچەشنە بەڵگەیەک هەڵیان کوتایە ماڵی ئەفسانە بایزیدی لەشاری بۆکان ودەستیان دایە پشکنینی ماڵەکەی ودەستبەسەراگرتنی کەرەستەکانی

جێی وەبیرهێنانەوەیە کەڕێبەندانی۱۳۹٤، ئەفسانە بایزیدی لەهەمبەر هەڵبژاردنەکان لەنێو کۆمەڵێک لەخوێندکاران دەستی دایە لێدوانی ڕەخنەییانە وهەربەو هۆیە بانگهێشتی ئیدارەی ئیتلاعاتی بۆکان کراو بۆماوەی چەندد کاتژمێرێک لێپرسنەوە وهەڕەشەی لێکرا.

ئەفسانە بایزیدی لەمانگی پووشپەڕی ۱۳۹٤ لەلایەن ئیتلاعاتی سپاوە دەستبەسەرکراو ولە ڕێکەوتی ۳ ی سەرماوەز بەتۆمەتی (پڕوپاگەندە دژبەکۆماری ئیسلامی) و (سوکایەتی بەڕێبر) لەلایەن دادگای شۆڕشەوە دوساڵ حوکمی تەعزیری بەسەردا سپێنرا. پاش بەڕێوەوونی دادگای پێداچوونەوە لەڕێکەوتی ۷ ی بەفرانباری ئەوساڵە حوکمەکەی داشکا بۆدووساڵ بەچەشنی هەڵواسراوی ولەکۆتاییدا ڕۆژی پێنجشەممۆ ٨ی بەفرانباری ۱۳۹٤ لەزیندان ئازادکرا.

 

ئەم چالاکە سیاسییە پێشووتر لە خەزەڵوەری ۱۳۹۲، بەتۆمەتی (هاریکاری یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی دژبەری حکوومەت) دەستبەسەر وبەدانانی بارمتەیەکی ۱۰۰ ملوێنی لەزیندان ئازادکراو ودووساڵ حوکمی هەڵواسراوی بەسەردا سەپێنرا.

 

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان