بەپێی ڕاپۆرتی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان ، موحەمەد عەبدوڵاهی گیراوی سیاسی کورد مەترسی لە سێدارەدانی هەیە
بەپێی ڕاپۆرتەکە ڕۆژی ۱٨ی گەلاوێژ موحەمەد عەبدوڵاهی گۆزراوەتەوە بۆ ژوری تاکەکەسی لە زیندانی ورمێ و بەو شاڵاوە توندە کە بۆ لەسێدارە دانی جودابیرانی سیاسی و ئاینی کورد بەڕێ خراوە مەترسی لە سێدارەدانی ئەم چالاکە سیاسیەی کورد و دەیانی تر لە ئارادایە.
جیگهی ئاماژهیه ۲۴ی جۆزەردانی ساڵی۱۳۹۵ ههتاوی ئهم بهند كراوه سیاسیه كورده جارێكی تریش لە لایەن بەرپرسی زیندانەوە هەڕەشەی جێبەجێ کردنی حوکمی ئێعدامی لێکرابوو.
ههروهها محەمەد عەبدوڵاهی لە ٢٩ ئایاری ٢٠١٦دا بە نووسینی نامەیەکی سەرئاوەڵە بۆ سەرۆکی دەزگای دادوەری ئێران، سادق لاریجانی، دەستی بە مانگرتن لە خواردن کرد، ئەو ڕوونووسێک لە نامەکەی ناردووە بۆ پەیامنێری تایبەتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە ئێران ئەحمەد شەهید، و تیایدا نوسیوبووی: تا پێداچوونەوە بە سزاکەی نەکرێت کۆتایی بە مانگرتنەکەی ناهێنێت.
محەمەد عەبدوڵاهی، دوای ۳۲ رۆژ مانگرتن له خواردن، به رپرسان وڵامی ئهڕێیان پێ دایهوه كه سهر له نوێ دادگای بكڕێتهوه.بۆ بۆنهوه واۆی له مانگرتنی خۆی هێنابوو.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان