پەلامارو لێدان و دەستبەسەرکردنی بنەماڵەی زیندانیانی مەحکووم کراوو بە ئێعدام لە بەرانبەر زیندانی ورمێ

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بەکۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، بنەماڵەی بەندکراوانی مەحکووم بەئێعدام دوابەدوای گواستنەوەی لانیکەم ۷ کەس لەزیندانیان بۆژووری تاکەکەسی گردبوونەوەیان پێک هێنا ولەلایەن ڕێدارانی ئامادەبوو لەزیندانی ورمێ دەستبەسەرکراون.

ڕۆژی دووشەممۆ ۱٨ی گەلاوێژ، لانیکەم ۷ کەس لەزیندانیانی مەحکووم کراو بەئێعدام بەمەبەستی جێبەجێ کردنی حوکمەکەیان ڕاگوازرانەوە بۆژووری تاکەکەسی؛ بنەماڵەکانیان لەناڕەزایەتی دژبەم حوکمانە پاش دواین چاوپێکەوتن، لەبەردەرکی زیندانی ورمێ کۆبونەوەو خوازیاری دواخران یان پوچەڵ کردنەوەی جێبەجێ کردنی ئەو حوکمانە بوون، بەڵام هێزەکانی ناو زیندان پاش داپڵۆسینی گردبوونەوەکە دوو کەسیان لێ دەستبەسەر کردوون.

بەگوێرەی باسەکە «هۆکاری تێهەڵچوونەکە بەم چەشنە بووە کەیەکێک لەڕێداران گوتوویە کۆ مەبنەوە دواتر پێوەندیتان پێوە دەکەین ودەڵێین وەرن تەرمەکان ببەنەوە، بنەماڵەکانیش توڕە بوون وتێهەڵچوون هاتە ئاراوە. بەرپرسانی زیندانیش هەڕەشەیان کردووە گەرووتووێژ بکەن تەرمەکانیشتان پێ نادەینەوە»

لەنێو ئەم زیندانیانەدا محەممەد عەبدوڵاهی بەتۆمەتی سیاسی و٦کەسەکەی دیکەیش بەتۆمەتی مادە هۆشبەرەکان بەئێعدام مەحکووم کراون.

بنەماڵەی محەممەد عەبدوڵاهی، ڕۆژی دووشەممۆ ۱٨ی گەلاوێژ دواین چاوپێکەوتنیان لەگەڵی کردووە و وبڕیار وایە سبەی سەرلەبەیانی ۱۹ ی گەلاوێژ ئێعدام بکرێت. ئەم بەندکراوە سیاسییە بە هاوڕێکانی کوتووە (ساڵگارێکە بەهۆی نالەباری ڕەوشیەوە چاوەڕێی جێبەجێ کردنی حوکمی ئێعدامەکەیەتی هەنووکە ئێدی لەم دۆخە ڕزگاری دەبێت ودەحەسێتەوە.)

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان

%d bloggers like this: