موحەمەد عەبدوڵاهی زیندانیی سیاسی کورد و پێنج زیندانی تر لە ورمێ لە قەنارە دران

كۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی كوردستان: بە پێی ڕاپۆرتی ناوەندی بەرگری مافی مرۆڤی کوردستان، زیندانی سیاسی کورد موحەمەد عەبدوڵاهی و پێنج زیندانیتر بە تۆمەتی بازەرگانی بە مادە هۆشبەرەکانەوە ، ڕۆژی دووشەمە ۱٨ی گەلاوێژ بۆ جێبەجێ کردنی سزای ئێعدام بۆ ژورەتاکەکەسیەکان ڕەوانە کرابوون، ئەمڕۆ سەرلەبەیانی سێشەمە سزای ئێعدامی ئەم زیندانییە سیاسیەی کورد و پێنج کەسیتر جێبەجێ کرا.

ئەندامێکی بنەماڵەی ئەم زیندانە سیاسیەی کورد، لە گەڵ پشتڕاست کردنەوەی  ئەم هەواڵەی بۆ ناوەندی بەرگری لە مافی مرۆڤی کوردستان، گوتویەتی سەرلەبەیانی ئەمڕۆ ئەم زیندانە سیاسیەی کورد و زیندانیەکانیتر سزا کەیان بەشێوەی لە سێدارەدان  لەسەر جێبەجێ کراوە.

ناوی پێنج زیندانیەکەی تر کە بە تۆمەتی مادە هۆشبەرەکان ئێعدام کران بریتی بوون لە؛

کامەران پورفەت ــ پیرانشار

تەوحید پورمێهدی ــ ورمێ

ئەمیر عەزیزی ــ ورمێ

جەهانگیر ڕەزەویزادە ــ ورمێ

جوبرەئیل کەنعانی ـ ورمێ

شایانی باسە کە مستەفا ئەحمەدیان پارێزەری موحەمەدعەبدوڵاهی زیندانی سیاسی ، پێشتر لە وتوێژێکدا لەگەڵ ناوەندی بەرگری لە مافی مرۆڤی کوردستاندا ، جەختی لە نا بەرابەری و پێشلکردنی یاسا لە دۆسییەی ناو براودا کردبوویەوە . لە بەرانبەر کاربەدەستانی قەزایشدا، پێداگری کردبوو بۆ دواخستنی ئێعدامی موحەمەد عەبدوڵاهی یان ڕاگرتنی ئێعدامەکەی تاوەکوو ڕەوتی داواو و دادپەروەری یاسایی  بپێوێت.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان