سزادانی خویندکارێکی کورد بە زیندانی،هەڵواسراو

بە پێی هەواڵی گەیشتو بە کۆمەڵەی مافی مرڤی کوردستان دادگای شۆرشی مەریوان،سۆما بازرگان خویندکاری کوردی خەڵکی مەریوان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە تۆمەتی (هەوڵدان بۆ تێکدانی ئاسیشی نەتەوەیی لە ڕێگای هاوکاری کردنی حیزبێکی کوردیەوە)دوو ساڵ زیندانی هەڵواسراوی(تعلیق)بە سەردا سەپێندرا.

سۆما بازرگان خویندەکاری بواری ژمێریاری لە زانکۆی پەیام نوری مەریوان ،کە لە ساڵانی پێشودا لە بواری کۆمەڵایەتی و ژینگە پارێزیدا چالاکی بەرچاوی هەبووە.

تاوانبار کردنی ئەم خوێندەوارە لە کاتێکدایە کە لە دوو مانگی ڕابردودا دەیان شارۆمەندی کورد لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە لایەن ئیتلاعاتی سپای ئێرانەوە وبە بێ هیچ حوکمێکی قەزایی دەسبەسەر کراون و ڕاگوێزی شوێنێکی نادیار کراون.

لە دواین دەستبەریدا شارۆمەندێکی کورد حەوتوی ڕابردوو لە شاری مەریوان(فایەق جیهانی) دوای بانگهێشت کردن بۆ ئیدارەی ئیتلاعات دەسبەسەر کرا .سەرەڕای هەوڵ وسەردانی بنەماڵەی ئەم گیراوە کوردە بۆ ناوەندە قەزایەکان تا ئێستاش هیچ وڵامێکیان پێ نەدراوەتەوە.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان