سەقز; هاوڵاتییەک بۆ تێپەڕاندنی ماوەی زیندانییەکەی ڕەوانەی زیندان کرا

KMMK:

شەممە10ی خەزەڵوەری 2720ی کوردی، “فایەق یووسفی” هاوڵاتی خەڵکی سەقز و ئەندامی گرووپی کەژەوانی ” هەڵۆ” بۆ تێپەڕاندنی ماوەی زیندانییەکەی ڕەوانەی زیندانی حکوومەت لەو شارە کرا.

فایەق یووسفی پێشتر 18ی پووشپەڕی2719ی کوردی، هاوڕێ لە گەڵ هاوڵاتییەکی دیکە لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامییەە دەستبەسەر و بۆ لێپرسینەوە بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی حکوومەت لە شاری سنە کرا.

ناوبراو پاش دوو مانگ دەستبەسەری ڕێکەوتی18ی خەرمانانی ئەوساڵە بە دانانی بارمتە ئازاد کرا.

ناوباو 25ی خەزەڵوەری هەمان ساڵ لە لایەن دادسەرای گشتی و ئیتقلابی حکوومەت لە سەقز بە تۆمەتی ” پڕوپاگەندە دژ بە دەسەڵات” بەدە مانگ زیندانی تەعزیری مەحکووم کرا بەڵام لە تۆمەتی ” ئەندامەتی لە یەکێک لە حیزبە کوردییەکان” پەڕییەوە و لە کۆتاییدا حوکمەکەی لە دادگای پێداچوونەوە لە سنە بۆ شەش مانگ زیندانی تەعزیری داشکا.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان