بەپێی هەواڵی گەیشتوو بەکۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان ڕۆژی ۱٦ی گەلاوێژی۱۳۹٥ی هەتاوی کۆمەڵێک لەگنجانی لەسەرکار دەرکراوی پارێزگای ئیلامی ڕۆژهەڵاتی کوردستان ،کەلە هەڵسووکەوتیبەرپرسانی ئەو پارێزگایە وکومپانیای نەوتی غەرب بێ هیواببوون ڕەوانەی شاری تاران بوون بۆئەوەی بەناڕەزایی دەربڕین وگەیاندنی دەنگ وئەو نکۆڵییەی بەرانبەریان کراووە لەبەر دەرکی وەزارەتی نەوتی تاران ، بۆجارێکی تر چانسی خۆیان تاقی بکەنەوەو وبەڵکوو ئەمجارە لەم ڕێگەوە بتوانن ویژدانی نوستووی بەرپرسان وەجوڵە بخەن وئەو ماف خوارویەی سەبارەت بەوان کراوە دەرەنجامێکی ببێت وبەدەستی پڕەوە بگەرێنەوە بۆناو بنەماڵە کانیان.
چەنددین مانگە ۲۰۰کرێکاری بێکارکراوی ناوەندی نەوتی پارێزگای ئیلام پەنا بۆهەرشوێن ولایەک دەبەن بۆئەوەی دەنگی دامرکاویان بەرز بکەنەوە وداواکاریە ڕەواکەیان بدەن بەگوێی بەرپرسانی ووڵات وبەتایبەتی وەزارەتی نەوت دا.داواکارییەک کە پێوەندی بە بژێوی ڕۆژانەی بنەماڵەکانیانەوە هەیە بەچەشنێکە بێکاربوونی سەرپەرشتیاری ئەوان بووە بەقەیرانێکی جیددی لەژیانی ڕۆژانەیاندا.
پاش ئەوەی ئەم دەرکراوانە دوو جارلەبەردەرکەی پارێزگای ئیلام کۆبونەتەوە تا چۆنیەتی دۆخی ژیانی بنەماڵەکانیان دەرببڕن بەڵام نەیان توانی دەرەنجامێک وەربگرن،هەربۆیە ناچاربوون ناڕەزایەتی خۆیان لەئاستێکی سەرتر واتە ڕاستەوڕاست بگەیەنن بەگوێی بەرژرسانی وەزارەتی نەوت لە تاراندا.
پارێزگای ئیلام لەبواری بایەخمەندبوونی لەهەمبەر سەرچاوە نەوت وگازیەکانەوە پلەی سێهەمی ئێرانی هەیە وکەچی کومپانیا زەبەلاحەکان ساڵگارێکە بەسەپاندنی هەزینە وتێچووی هەرە زۆرلەسەر شانی خەڵکی ئەم ناوچەیە؛سەرقاڵی هەڵکەندنی بیرە نەوت ودۆزینەوەن لەسەرئەم پانتا دەوڵەمەندە، جێگەی داخە کەلە ناوەندی ئەم سامانە بەرفراوانە دنجێک بۆ حەسانەوەی دانیشتوانی ئەم دەڤەرە بێ بەشە بوونی نییە.
ساڵگارێکە نەوت وگازی ئەم پارێزگایە بەجێی ئەوەی بکەوێتە خزمەت گەشە وبرەوی ئابووری وژێرخانی ئەم ناوچەوە ،ڕاستەوخۆ لەڕێگەی بۆرییە وە دەگوازرێتەوە بۆدیکەی ناوچەکان وپارێزگا دراوسێکان ودەبێتە هۆی ئاوەدانی ئەو ناوچانە،بەڵام لەلایەکی دیکەوە پارێزگایبێ بەشکراوی ئیلام لەهەژاری داسەپاو ومێژووی خۆیدا گیانەڵایەتی وگەنجانی خوێندەواری بۆگەڕانەوە بۆسەر ئیشێکە مافی ڕەوای خۆیان وبەهەوڵ وتەقەلاو گرتنەوە لەنانی سفرەی خێزانەکانیان وبڕێنی ڕێگەیەکی دوورو درێژ بەڵکوو بتوانن دەنگی ڕەوای خۆیان بگەیەنن بەگوێی قورسی بەرپرساندا.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان