بە پێ راپۆرتی گەیشتووە بە کۆمەڵەی ماڤی مرۆڤی کوردستان : چاۆدێری ماڤی مرۆڤ لە ئەو بارەوە دەڵێت کە دەوڵەتی تورک لە هەمبەر خەڵکی سویڵ و رەفتاری ناشیاو لە سەر هەرێمەکانی کوردنشین لە باکووری ئەو وڵاتە ئیجازەی لێکۆڵێناوەی سەربەخۆ نادات.
رێکخراوەی چاودێریی ماڤی مرۆڤی رۆژی دوشەمە 21پوشپەر لەو بارەوە دەڵێت : کوشتنی نایاسایی خەڵکی سویڵ و ئاوارەکردنیان بە زۆرەمڵی و کۆمەڵ کۆژیان و خاپوور کردنی ماڵ و مڵکیان لە هەرێمەکانی کوردنشینی باکووری تورکیا روویداوە.
لە دوابەدوای گڕە بەستی ئاشتی و داڕوخانی دوساڵ و نێو لە لایەن حکومەتی تورک دژ بە پارتی کرێکارانی کوردستان ( پ ک ک) لە هاوینی پار،بەشێکی زۆر لە هەرێمەکانی کوردنشین کەوتونەتە بەر دەسترێژی و پەڵامارداین و شەرانگێزی لە لایەن دەوڵەتی تورک و لە هەمبەر ئەم رووداوانە دەوڵەتی تورک رێگا و بانە سەرەکەیەکان لە هەرێمه کوردنشینەکانی داخستووە و بە توندی چاودێری ده کات و ئێجازەی هیچ چەشنە رەسانەیەکی سەربەخۆ و رێکخڕاویەکی نێو نەتەوەیی نادەن لە سەر ئەو رووداوانە لێکۆڵێنەوەی سەربەخۆ بکەن.
چاودێری ماڤی مرۆڤ لە دەوڵەتی تورک دەیەوێت لە هەمبەر روودانی ئەم کارەساتە ئێجازە بە کۆمیساریای عالی رێکخڕاوەی نێو نەتەوەیی ماڤی مرۆڤ بدات بۆ لێکۆڵێنەوە لە هەمبەر نا ئۆقرەیی و ئاژاوەنانەوە لە هەرێمە کانی کوردنشین دا.
ئەمە لە حاڵێکدا یە کە سینکلر وب ،لێکۆڵێنەری ماستەری تورکیا لە رێکخڕاوەی چاودێری ماڤی مرۆڤ گووتویەتی: رێگا نەدانی دەوڵەتی تورک لە هەمبەر توندووتیژی و شەرانگێزی لە هەرێمەکانی کوردنشینی باکووری تورکیا بووتە هۆی دڵەراوکێ و ترسی رێکخڕاوە جیهانی و مڕۆییەکان لە هەمبەر پێشێڵکاری ماڤی مرۆڤ لە هەریمە کوردیەکان و و نهێنی کردنی ئەم رووداوانە لە لایەن دەوڵەتی تورک.
بەڵام بەم پێیە چاودێری ماڤی مرۆڤ :9 شار وەک نموونە شاری جزیری کە گەورەترین خەسرانی لە بەر کەوتووە و شەری چەکداری لە ئەو هەرێمانە پتر لە 355 هەزار ئاوارە و بێ سەرپەنای لێکەوتووە و 388 کەس تیا کوژراوە.
هەروەها ئەم راپوورتە باس لەوە دەکات کە گۆیا بەڵگە و دۆکومێنت لە سەر ئەو بابەتە کۆکراوەتەوە کە هێزە ئەمنیەتیەکانی تورک لە هەمبەر خەڵکی سویڵ لە هەرێمەکانی جزیری کە ئاڵای سپیان هەڵکردووە ،دەست درێژی گوڵلەیان لە سەر یانکردوە کە ئەم هەرێمانە دورن لە هەرێمەکانی جەنگ لە گەڵ پارتی کرێکارانی کوردستان پ ک ک.
هەر وه ها لە ئەم راپۆرتە دا هاتووە : ئامارێ لە دەست دا هەیە کە هێزە ئەمنییەتیەکان سە بینایان گەمارۆ داوە و ئاگاهانە و عامێدانه و بە ناحەق 130 کەسیان تێدا کوشتووە.
سینکلر وب لێکۆڵێنەوەیەکی روونی لە سەر ئەم بابەتە هرۆشاندووە کە دەبێ ئەم پرسە بکەوێتە بەر لێکۆڵێنەوە لە سەرکردەوەی هێزە ئەمنییەتێکان و پارتی کرێکارانی کوردستان.
بە پێ راپوورتەکانی میدیایی و رۆژنامەوانی دەوڵەتی تورک : دوا بە دوای شەپۆلی تازە ی شەرانگێزی دەوڵەتی تورک لە بەرانبەر پارتی کڕێکارانی کوردستان پ ک ک ،لە ساڵی پار هەتاکوو ئیستا 600 سەربازی تورک و 5هەزار گریلای پ ک ک کوژراون..
دەوڵەتی ئەنقەرە پ ک ک وەک گروپێکی تروریستی ناو دەبا ت کە بە دوای ماڤی گەڵەکەیان و چەسپاندنی خۆبەرێەوەبری دیمۆکراتیک لە هەرێمە کوردنشینەکان لە تورکیا دان.
ئەمە لە حاڵێکدا روو دەدا کە لە دە هەکانی رابردوو دەوڵەتی تورک بە دژایەتی لە هەمبەر پارتی کرێکارانی کوردستان پ ک ک پتر لە 40 هەزار کەسی کردووتە قوربانی .
کۆمەڵەی ماڤی مرۆڤی کوردستان