کۆڵبەرێکی کورد لە دۆڵەمیری ئالانی سەردەشت بە تەقەی ڕاستەوخۆ بریندارکرا

بەپێی ڕاپۆڕتی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان،محەممەد ئەمینی کۆڵبەری دانیشتووی ناوچەی دۆڵەمیری سەردەشت لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان بەتەقەی ڕاستەوخۆی هێزە ئینتزامییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران بریندار کرا.لەڕاپۆڕتەکەدا هاتووە دوێنێ دوشەممۆ ۲۱ی پووشپەڕ محەممەد ئەمینی کەوتە بەردەسڕێژی هێزەکانی هەنگی سنووری وپێیەوە بەگرانی برینداربووە ولەلایەن خەڵکی گوندەکەوە بەهۆی گرانی برینەکەی ڕەوانەی نەخۆشخانەی ورمێ کرا وهەنووکە لە نەخۆشخانەی ورمێ خەواندوویانە.جێی وەبیرهێنانەوەیە کەلەماوەی ئەم حەوتوویەدا بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە ئەمنییەکان لەڕۆژهەڵاتی کوردستان لە کۆڵبەران لانیکەم ٤کۆڵبەر بریندارو دوی دیکەیش گیانیان سپاردووە.

 

دوابەدوای داخرانی سنوورەکان لەلایەن کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان دۆخێکی مەترسیدار بۆ کۆڵبەران هاتوەتە ئاراوە.کۆڵبەرانی کورد بەردەوام بە مامەڵەکردن بەگیانی خۆیان بۆ پاروویەک نان وبژیوی بنەماڵەیان دەکەونە بەر دەسڕێژی هێزە ئەمنی وئینتزامییەکان وکە زۆرینەیان برینداردەبن یان دەکوژرێن.

کۆڵبەر بە کرێکاری سنوور دەکوترێ کەبۆ داهاتی ژیانیان ناچار بە هەڵگرتن وڕاگوێزانی کەل وپەل دەبن.زۆرینەی کۆڵبەرەکان لە پارێزگاکانی ورمێ، کوردستان، کرماشان وئیلام سەرقاڵی کۆڵبەرین.ئەوانە بەناچار ولە پێناو پارەیەکی کەم دەست دەدەنە هەڵگرتن وڕاگوێزانی کەل وپەلی دەرەکی بۆناوخۆی ووڵات لە خاڵە نافەرمییە گومڕوکییەکانەوە.

بەم چەشنەی کە ئەو کاڵا وکەل وپەلەی بەپێی ڕای حکوومەتی ئێران بەقاچاخ دەناسرێ لەسەرپشتی ئەم هاوڵاتیانە ویان لەڕێگەی ڕاگوێزان بە ئاژەڵی بارهەڵگر لەناوچە هەڵەت وشاخاویەکانی سنوورییەوە دەگوازرێتەوە شارو گوندەکانی ئەم دیوی سنوور.

 

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان