بەپێی ڕاپۆرتێک کەبەکۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان گە یشتوە ،دایرە ی ڕێگە و بان و شار سازی شاری سنە هە ستاوە بەتێکدانی هە ندێک لە ئە ومڵک و ماڵانە ی کە لە بەرانبە ری دادگای پارێزگادایە و مڵک و تاپۆ کراوی دایرە ڕێگەوبان و شار سازیە ،لە و پەیوە ندیە دا نزیک بە ١٥ کە رت لە کۆی گشتی ئە و گەڕە کە ماڵە هی کەسانێکی ترە و خەڵکانی شەخسی خاوەنی ئە و ١٥ کەرتە ن و ئەم نۆژەن کردنە وە ی دایرە ی ڕێگە وبانە بۆ نیشتە جێ بوونی خۆیانە ئە و تاقمە ماڵەی تر لە گەڕە کە دا ناگرێتەوە.
ئە وە ی جێگای سە رنجە لە پلانی نوێی دایرەی ڕێگە و بان وشارسازیدا ،هیچ جێگاو ڕێگایکیان بۆ جادە و ڕێگە و باخچە و شوێنی گشتی دیاری نە کردوە بەڵکو هاتون بە پێی تاپۆی کۆن و دابە ش کراو (مشاع) ٢٠٨٠٠ میتری چوارگۆشەیان بڕداوە و بێ ئە وە ی گوی بە جە واز و پلانی شارە وانی بدە ن ،هەستاون بە ئاوا کردنەوەی گەڕەکەکە .بە واتایکی تر ئە م کارە ی دایرە ی ڕێگە و بان یانێ ئە و پازدە کەرتە کە مڵکی هاوڵاتی ئاساییە دە بێتە شوێنی ڕێگە و بان و پارک وشوێنی گشتی بۆ خانوە کانی دایرە ی ڕێگە وبان .
خەڵکانی نارازی لە کردە وە ی ناوە ندە دە ست ڕۆیشتوە کانی حکومە ت ،پرسیار دەکەن سکاڵا دە کە ن و دە ڵێن؛ ئەگەر ناوە ندە ئیداریە کان بە مە بە ستی خزمە ت بە هاوڵاتیان ئاوا کراونە تە وە و گیان و ماڵی هاوڵاتیان دە پارێزن، خێرە دایرە ی ڕێگە و بان ونیشتەجێ بوون ئە مە کردەوە یە تی .ئاخۆ دەستێک لە پشتە وە یە ئاخۆ بە ر پرسی دایرە کە بە ستە م کردن لە سە ر هاوڵاتیان ،پۆست و پلە ی زیاتری دە درێتێ ،یانێ بە و هە موە مزە و پارە خەیاڵیانە ی کە مودیران وبە ر پرسان وە ری دە گرن چاوی برسیان تێر نابێت؟ هێشتاش خە ڵکی بێ دە سە ڵات دە چەوسێنە وە.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان