ئیتلاعات لە بۆکان هاووڵاتییەکی کوردی دەستبەسەر کرد

بەپێی ڕاپۆرتێک کە  لە شاری بۆکانە وە بە کۆمە ڵە ی مافی مرۆڤی کوردستان گە یشتوە ،  ڕۆژی یە کشە مە ١٩ی پووشپەڕی ١٣٩٥ هاووڵاتیەکی شاری بۆکان بە ناوی ڕەزا قوڕە یشی، کوڕی مستە فا،  لەلایە ن دوو کەس لە مەئموورانی ئیتلاعاتی شاری بۆکانە وە  دەستبەسەر کرا وە .

هە واڵنێرمان لە  شاری بۆکان پشتڕاستی کردەوە کە ڕۆژی یەکشەممە ١٩ی پووشپە ڕ و لە کاتێکدا ڕەزا قوڕەیشی لە شوێنی کارە کە یە وە بەرەو ماڵ دەگەڕاوە لە ناکاو لە لایەن مەئموورانی ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری بۆکانە وە  دەستبە سە ر کراوە.

دەگوترێ  ڕێداران (مامور) هیچ بەڵگەیەکیان بۆ دەستبە سە ر کردنی ئە و گە نجەی شاری بۆکان لەبەردەستدا نە بووە و  لە کاتی دە ستبە سە ر کرانیدا تووندوتیژییان بە کار هێناوە و لێیانداوە.

ڕە زا قورە یشی تە مە ن ٢٨ ساڵان، پێشتریش ٢ جار لە لایە ن ئیدارە ی ئیتلاعاتە وە بە تاوانی هە بوونی پە یوە ندی و هاوکاری لەگەڵ یە کێک لە حیزبە کوردییەکانی دژبە ری  کۆماری ئیسلامیە وە  دە ستبە سە ر کراوە  و هە ر جارەش بۆ ماوە یە ک لە گرتووخانەدا بووە و دواتر بە پێی بارمتە ئازاد کراوە.

لە ئێستادا هیچ زانیارییە ک لە مە ڕ شوێنی ڕاگواستن و دەست بەسەر بوون و دۆخی جەستە یی و دە روونیی ئە و گە نجە ٢٨ ساڵانەی شاری بۆکانە وە  لە بە ردە ستدا نیە.

لە ماوەی ڕابردوودا ٣٥ کەس لە شارە جیاجیاکانی ڕۆژهە ڵاتی کوردستاندا لە لایەن جل وبە رگ  شەخسی و مە ئـمورە کانی ئیدارە ی ئیتلاعاتی  کۆماری ئیسلامیە وە دە ستبە سە ر کراون و تا ئێستا تەنیا ٣ کەسیان ئازاد کراون و هێچ زانیارییە ک لەمە ڕ دۆخی ئەوانی تر لەبەردە ستدا نیە .

کۆمە ڵە ی مافی مرۆڤی کوردستان