لە هەزەخی باکوری کوردستان دو مناڵی تر کوژران

لە شەر و هێرشەکانی حکومەتی تورکیا کە بۆتە هۆیی کوژرانی بە دەیان خەڵکی سڤیل و وێرانی باژێرەکانی کوردستان، هەوکات کوژرانی بە دەیان زارۆک، لە دوایین هەواڵەکڵای ئەو بەشەی کوردستان، دو منداڵی تریش بە هۆیی تەقەی راستەوخۆیی هێزەکانی تورکیا گیانیان لە دەست داوە.

پەیکەری ئەو دو زارۆکە راگوێزی باژێری مێردین کرا بوو هەر لەوێش ناسنامەکەیان ئاشکرا کرا. ئەو دو منداڵە بە ناوەکانی سۆیلیا یەلدیز تەمەن ۱٥ ساڵان و فاتیمە ئەرسەلان تەمەن ۱۳ ساڵانن.

پشکنینی پزیشکی بۆ ئەو دو قوربانیە کە لە هەزەخ لە لایەن هێزە ئەمنیەکانەوە کوژراون، بەردەوامە.

دوایی دەرکەوتنی ناسنامەی ئەو دو منداڵە،ماڵباتەکانیان تەرمەکانیان وەرگرتەوە. سۆیلیا یەلدیز رەوانەی گوندی ئەرزاک ئاربا لە ناوچەی هەزەخ کرا و لەوێ تەسلیم بە خاک کرا. فاتیمە ئەرسەلانی ۱۳ ساڵانیش لە باژێری جەزیرە تەسلیم بە خاک کرا.

لە لایێکی ترەوە پەیکری ۹ کوژراوی تری هێرشەکانی تورکیا بۆ سەر کوردستان رەوانەی مێردین کراون، لە کاتێک دا ۱٥ جەنازەی کوژراوانی تریش هەر لە ساردخانەی ئەو باژێرەیە و لە کۆ دا گەیشتونەتە ۲٥ کەس. ئەوە لە کاتێک دایە کە هێشتا ناسنامەی ئەو قوربانیانە ئاشکرا نەبوە.

جێی وەبیرهێنانەوەیە کە لە چەند مانگی رابردو دا حکومەتی تورکیا هێرشێکی بەربڵاوی کردۆتە سەر باکوری کوردستان و تا ئێستا زیاتر لە ۷۰ مناڵ هەروەها زیاتر لە ۲۰۰ کەسی مەدەنی گیانیان لە دەست داوە.