کۆمەڵێک خەڵک و چالاکی مەدەنی دوێنێ ٨ مارس لە کۆبوونەوەێێک دا ، رۆژی ژنیان پیرۆز کرد.
ئەو کۆمەڵە چالاک مەدەنیانە لە لەیلاخ سەر بە پارێزگایی سنە لە رۆژهەڵاتی کوردستان بە کۆبوونەوەیێک ئەو رۆژەیان پیرۆز کرد.
جێی ئاماژەیە کە گرتنی هەر چەشنە مەراسمێک و یادکردنەوێکی رۆژی ژن لە ئێران و رۆژهەڵاتی کوردستان، لە لایەن حکومەتی ئێران قەدەخە کراوە و هێزە ئەمنیەکان رێگە و پێگەی توندیان بۆ روبەرو بوونەوەی چالاکی خەڵک گرتۆتە بەر.
پێشتریش چەند کەسێکی وەک سیمین چایچی چالاکی ناسراوی ژنان بانگهێشتی ناوەندە ئەمنیەکان کرابوون و داوایان لێ کردبوون ، هیچ هەنگاو و هەوڵێ بۆ بەرز راگرتنی رۆژی ژن نەدەن، ئەگینا روبەروی لێپرسینەوەی توند دەبن.
ئێران یەکێ لە وڵاتانی دونیایە کە پێشێلکاری دژ بە مافەکانی ژنان بەرادەیێکی زۆر روو دەدات و حکومەت بە شێوەی سیستماتیک و بە یاسا کراو مافەکانی ژنان وەک بەشداری سیاسی، ئابوری، کۆمەڵایەتی ژنان ، یەکسانی و بەرابەری رەگەزی و … پێشێل دەکات.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان
20160309