پاساژی هەورام لە سنەی رۆژهەڵاتی کوردستان ئاگری تێ بەر بوو

سەر لە بەیانی ئەمڕۆ۱٤رەشەمە پاساژی هەورام لە شاری سنەی رۆژهەڵاتی کوردستان گڕی تی بەر بوو.

بە پێی راپۆرتی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان;

ئەمرۆ بەیانی کاژێر۲سەرلەبەیانی هەواڵی ئاگر کەوتنی پاساژی  هەورام درابە هێزە ئاگر کوژینەوەکان.
بە پێی ئەو هەواڵانە وا لە رۆژهەڵاتەوە بە دەستمان گەیشتووە ئاگرەکە لە دووکانێکی موبایل فرۆشی لە نهۆمی یەکەمەوە دەستی پێ کردووە کە روز بە سەریعی گەیشتووەتە نهۆمەکانی سەرەوە.

ئاگرکۆژێنەوەکان لەدوا۲کاژێر هەوڵدان توانیویانە گڕەکە بکوژێننەوە ونەهێڵن زیانبە نهۆمەکانی تر بگەیەنێت.
ئەم ئاگرکەوتنەوە زیانێکی زۆری گەیاندووە بە دووکانە کانی ئەم نهۆمە،هێشتا هۆی ئاگر کەوتنەکە نەزانراوە.

جێگەی ئاماژەیە گڕگرتنی بناکان و پاساژەکان لە رۆژهەڵاتی کوردستان بە هۆی نەبوونی سیستەمی دژە ئاگر ،نەبوونی پیگەی ئاگرکوژێنەوە، سیستەمی هوشیاری ئاگر بەر بوونی سەرەکییە لەو بنایانەداو تەنها بە بینینی ڕێبواران و هەواڵ گەیاندن بە بنکەکانی ئاگرکوژێنەوە مسۆگەر بووە کە تاگەیشتن ئاگرکوژینەوەکان زیانی زۆر بە بناکان دەگەیەت.

كۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی كوردستان
09.03.2016