ک.م.م.ک؛
بەگوێرەی ڕاپۆرتەکان، لەم ڕۆژانەی دواییدا، دادگای ئینقلابی ئێران لە شاری مەهاباد، بە تۆمەتی ئەندامبوون لە پارتی دیموکراتی کوردستانی ئێران و هەڵسوکەوت دژ بە تەناهی نیشتمانی، سزای ۱٨ ساڵ زیندانی کردنی تەعزیری بەسەر هێمن ئەحمەدزادە دا سەپاند.
جێگای ئاماژەیە کە ئەم هاووڵاتییە لە ماوەی دەستبەسەری دا، لە مافی دەستپێگەیشتنن بە پارێزەر و چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵە بێبەش کراوە.
جێگای بیرهێنانەوەیە کە، ناوبراو لە ڕێکەوتی ۲٦ی خەزەڵوەری ساڵی ڕابردوو دا، لە رەوتی ڕاپەڕینی سەرتاسەریدا لە ڵایەن هێزەئەمنییەتییەکانی ئێرانەوە لە شاری مەهاباد دەستبەسەر و گوازرابووە بۆ گرتووخانەی ئیدارەی ئیتلاعات لە شاری ورمێ.
جێگای باسە کە ئەم هاووڵاتییە لە کاتی دەستبەسەریدا، تووشی ئەشکەنجەی جەستەیی و دەروونی توند بووە و ئێستا لە زیندانی حکوومەت لە مەهاباد زیندانی کراوە.
ع. س