بە پێی ڕاپۆرتی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان, دادگای سزای قورسی شاری هامبورگی ئەڵمانیا, سزای دوو ساڵ و نۆ مانگ زیندانی بۆ “زەکی ئەروغڵو” ، سیاسەتمەداری کورد خه لكى باكورى كوردستان دەرکرد.
جێگای باسە ، زەکی ئەروغڵو کە لە ساڵی ٢٠١٦دا لە سەر داواکاری حکومەتی ئەڵمانیا لە ستۆکهۆڵمی پایتەختی سوید دەستگیرکرا و پاشان ڕادەستی ئەڵمانیا کرا ، دانیشتنی دادگاییکردنی ناوبراو لە مانگی یەکی ئەمساڵەوە دەستیپێکرد.
داواکاری گشتی لە یەکەم دانیشتنی دادگادا داوای سزای سێ ساڵ و سێ مانگ سزای زیندانیکرد بۆ ئەروغڵو، پاشان دادگا بریاری سزای دوو ساڵ و نۆ مانگ زیندانی بۆ ناوبراو پەسەند کرد.
شایانی باسە لە چەند ساڵی ڕابردوودا، ١١ سیاسەتمەداری کورد لەلایەن دادگای ئەڵمانیاوە سزادراون.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان