مەهاباد؛ گیانلەدەستدانی هاوڵاتییەکی خۆپیشاندەر بەهۆی قووڵی برینەکەیەوە

ک.م.م.ک:

بەپێی هەواڵی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، ڕۆژی پێنجشەممە ٣ی سەرماوەزی ٢٧٢٢ی کوردی، هاوڵاتییەکی خۆپیشاندەری خەڵکی مەهاباد بەناونیشانی شەماڵ خەدیری ٣٢ساڵ تەمەن، بەهۆی قووڵی برینەکەیەوە گیانی لەدەستدا.

بەگوێرەی هەواڵەکە، ناوبراو پێشتر لە ڕاپەڕینە گشتگیرەکانی ئەم دواییانەی کوردستان، بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە سەرکوتگەرەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە بە خەستی بریندار کرابوو و ڕاگوازرابوو بۆ نەخۆشخانەی خومەینی لە شاری ورمێ.

شیاوی باسە کە، زۆربەی بریندارەکانی کوردستان یان ناوێرن خۆیان ئاشکرا بکەن یان بەهۆی دێر پێڕاگەیشتنی پزیشکەکان و ئەو دۆخە مەترسیدارەی بەسەر کوردستاندا سەپێنراوە گیانیان لە دەست دەدەن.

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *