ئازادی کاتی چالاکێکی کرێکاری کورد لە کەرەج

ک.م.م.ک:

یەکشەمە ۱۵ـی ڕێبەندانی ۲۷۲۳ـی کوردی، سەعید یووزی چالاکی کرێکاری خەڵکی کامێران و دانیشتووی کەرەج دوای چل ڕۆژ مانەوە لە ناوەندە ئەمنییەکانی ڕژێمی ئێران بە دانانی بارمتەی ۵۰۰ ملوێن تمەنی بە شێوەی کاتی ئازاد کرا.

جێگای ئاماژەیە، سەعید یووزی ئەندامی ئەنجومەنی هاوئاهەنگی بۆ پێکهێنانی رێخراوە کرێکارییە سەربەخۆکان کە رۆژی ۵ـی بەفرانبار لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانی ئێرانەوە لە ماڵەکەی خۆی رفێندرابوو دوای چل رۆژ لێپێچینەوە لە ناوەندی ئەمنی لە کەرەج بە شێوەی کاتی ئازاد کرا.

شایەنی باسە، ناوبراو پێشتریش لە رێکەوتی ۲۶ـی رەشەمەی ساڵی ۲۷۱۶ـی کوردی لەگەڵ سێ چالاکی کرێکاری دیکە بە ناوگەلی، محمد ڕەزا ئاهەنگەر، ساڵح ئەمانی و ڕەشید شەرەفیان لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانی ڕێژێمی ئێران سەر بە سنە و کامێران دەستبەسەر و دوای چل رۆژ تا کۆتایی پرۆسەی لێکۆڵینەوە بەدانانی بارمتەی ۱۰۰ ملوێن تمەنی ئازادکرابوو.

جێگای بیرهێنانەوەیە کە، ئەم چالاکە کرێکارییە لەساڵانی پێشتر بەهۆی چالاکی سەندیکایی و پێشەییەوە، پێشینەی دەستبەسەر بوون و سزای یاسایی داسەپێندراو لەلایەن سیستەمی دادوەری ئێرانی هەیە.
م.ە

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *