دەستبەسەرکردنی عادڵ حوسێینی لە کرماشان

ک.م.م.ک:

ڕۆژی چوارشەممە ٧ی بەفرانباری ساڵی ۲۷۲۲ کوردی، هاووڵاتییەک بە ناسنامەی عادڵ حوسێینی خەڵکی کرماشان، چالاکی ڕاگەیاندن و بەڕێوەبەری پەیجی ئینستاگرام بە ناوی گەلی کرماشان، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە دەستبەسەر کرا.

بە پێی ڕاپۆرتەکان،  هێزە ئەمنییەکانی حکوومەتی کۆماری ئیسلامی ئێران هەڵیانکوتایە سەر ماڵی تایبەتی عادڵ حوسێینی و دوای دەستبەسەرکردنی ناوبراو بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە.

پێویستە بگوترێ، تا کاتی نووسینی ئەم هەواڵە هیچ زانیارییەک لەبارەی بارودۆخ و دۆخی ئێستای ناوبراو لە بەردەستدا نییە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *