ک.م.م.ک:
هاولاتیێکی کورد بە ناوو ناسناوی مەهیار سادقی، خەڵکی تەنگیسەر لە پارێزگای سنە و دانیشتوی شاری هەمەدان، ئێوارەی رۆژی ۱۳ی بەفرانباری ساڵی ۲۷۲۵ی کوردی لە لایەن هێزە ئەمنیەکانی رژێمی ئێران دەسبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار راگوێزرا.
پێویستە بگوتری کە تا ئەم کاتە هیچ زانیاریێک لە دۆخ و شوێنی دەسبەسەری ناوبراو لە بەر دەست نیە.
بە وتەی سەرچاوە ئاگادارەکان، ناوبراو لە کاتی گەڕانەوە لە شوێنی کار بە بێ نواندنی حوکمی قەزایی دەسبەسەر کراوە.
ب.ئ


