ک.م.م.ک:
بە گوێرەی ئەو هەواڵانەی بەدەست گەیشتوون، چوارشەممە ڕێکەوتی ٤ی بەفرانباری ساڵی ٢٧٢٢ی کوردی، بەندکراوێکی مەحکووم بە ئێعدام بە ناوی “سیاوەش ڕەسووڵی ” خەڵکی شاری سەردەشت بەندکراوی بەندیخانەی ڕجایی شاری کەرەج گیانی لەدەست دا.
بە گوێرەی هەواڵەکە، ئەو بەندکراوە مەحکووم بە ئێعدامە بە هۆی پێڕانەگەیشتنی پزیشکی و درەنگ رەوانەی نەخۆشخانە کردنی گیانی لەدەست داوە.
پێویستە ئاماژە بکرێت کە، ئەم هاووڵاتییە ٦ ساڵ لەمەوبەر دەستبەسەر کرا بوو و لە لایان دەزگای دادی حکوومەتی ئێران بڕیاری ئێعدامی بۆ دەرکرا بوو.
ع. ر


