ک.م.م.ک:
بەپێی زانیارییەکان، دوو گەنجی خەڵکی شاری سەقز بەناوەکانی ماهان و دانیال مووسەوی هەر دوو ٢٠ساڵ تەمەن و زەڵکی گەڕەکی سیلۆ ڕۆژی چوارشەممە ٢٤ی پووشپەڕی ٢٧٢٦ی کوردی، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ڕێژیمی ئێرانەوە لەو شارە دەسبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوازران.
بە گوێرەی هەواڵەکە، تاکاتی ئامادە کردنی ئەم هەواڵە هی. زانیارییەک لەسەر هۆکاری دەسبەسەری، شوێنی ڕاگیران و ئەو تۆمەتانەی خراونەتە پاڵی ئەم دوو هاوڵاتییە بەردەست نییە.
ق.ش


