بەپێی ڕاپۆڕتی گەیشتوو بەکۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان کۆمەڵێکی بەرچاولە چالاکانی مەدەنی وژینگەپارێزی وهاوڵاتیانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لەنامەیەکی سەرئاوەڵە لەهەمبەر ڕاگواستنی ئاوی ڕووباری زاب لەم هەرێمە بۆ گۆلی ورمێ ناڕەزاییان دەربڕیوەو خوازیاری پوچەڵ کردنەوەی ئەم گەڵاڵەیە بوون.
ڕوانگەی داگیرکەرانەی کۆماری ئیسلامی ئێران لەم ساڵانەی دوایی بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان پیشاندەری بەتاڵان بردنی سامانی سروشتی ڕۆژهەڵاتی کوردستانە بۆ ناوچەکانی دیکەی کوردستانە، هەربۆیە ئەم مژارە بووە بەهۆی ناڕەزامەندی چالاکانی مەدەنی، ژینگەپارێزی وهاوڵاتیان.
لەم نامە سەرئاوەڵایەدا هاتووە کە پرسی ڕاگواستنی ئاوی ڕووباری زاب بۆگۆلی ورمێ لە نێوان ئەو پڕۆسانەی خرانەبەر لێکۆڵینەوە بۆ زیندووکردنەوەی گۆلی ورمێ بەپێچەوانەی گەڵاڵەی ڕاگواستنی ئاوی ڕووبار ئەرەس(ئاراز)وخەزەر کە بەختەوەرانە ناڕەزامەندی بەرپرسان ودام ودەزگا پێوەندی دارەکانی لێکەوتەوە وجێبەجێ کردنیشیان بە کارەساتی ژینگەیی وخەیانەت ناوزەدکرا، بەڵام بەداخەوە ڕاگواستنی ئاوی زاب بۆگۆلی ورمێ لاگەڵ کەمترین بەربەستی بەرپرسانی پێوەندی دار، وەزارەتی وزە،ناوەندی زیندووکردنەوەی گۆلی ورمێ،ڕێخراوی ژینگە پارێزی،نوێنەری پەڕلەمانی شار،مەجلیسی شۆرای ئیسلامی و… ڕووبەڕوو بویەوە.
کۆماری ئیسلامی ئێران لە ساڵانی ڕابوردوودا بەبونیادنڵنی پڕۆژەگەلی ئاوگیری وبەنداولێدان لەڕۆژهەڵاتی کوردستان وڕاگواستنی ئاوەکان بۆهەرێمەکانی ناوەندی ئێران، خەساری گەورەو گرانی بەدی هێناوە کە دەتوانی تیشک بخەیتەسەر بەنداوی داریان لەناوبەری ڕووباری سیروانی هەورامان کەئاوە کۆکراوەکانی ئەم بەنداوە ڕاستەوخۆ بۆناوەندی ئێران ڕادەگوێزرێ.
دەقی نامەی سەرئاوەڵای کۆمەڵێک لە هاوڵاتیانی سەردەشتی لە پێوەندی ڕاگواستنی ئاوی زاب بۆگۆلی ورمێ لە نێوان پلانە داڕێژراوەکانی زیندووکردنەوەی گۆمی ورمێ،بەپێچەوانەی ڕاگواستنی ئاوی ڕووباری ئاراز وخەزەر کەبەخۆشییەوە ناڕەزامەندی بەرپرسان ودامودەزگا پێوەندی دارەکانی لێکەوتەوە وڕاگەیەندرا کە جێبەجێ کردنی کارەساتی ژینگەیی وخەیانەت دێتە ئەژمار،بەڵام بەداخەوە ڕاگواستنی ئاوی زاب بۆگۆلی ورمێ لەگەڵ کەمترین بەربەستی بەرپرسانی پێوەندی دار،وەزارەتی وزە،ناوەندی زیندووکردنەوەی گۆلی ورمێ، ڕێخراوی ژینگە پارێزێ،نوێنەری پەرلەمانی شار مەجلیسی شۆرای ئیسلامی و…ڕووبەڕووبوویەوە.
بەبێ سەرنج دان بە پاشهاتە کارەساتاویەکانی ڕاگەیەندرا کەگرفتێکی تایبەتیان لەگەڵ ڕاگواستنی ئاودانییە وبەرپرسان باشترین بژاردەیان بۆڕاگواستنی ئاوی زاب بۆگۆلی ورمی تەرخان کردووە.بەداخەوە دەستگەلێکی بەهێز لەودیوی پەردەی ئەم گەڵاڵانەوەیە کەبە تێچووی لەڕادەبەدەر لەسامانی گشتی خەڵک ومسۆگەری قازانجی مادی لەئەژمارنەهاتوو بەردەوام وبەبێ گوێ دان بە دواهاتە ژینگەپارێزیەکان و کاول وچۆڵ کردنی ناوچەکانی دیکە هەروەها بەبێ گوێدان بە ئەزموونە کاولکاریەکانی ژینگە پارێزی ومرۆی پێشووتر لە ناوچەکانی دیکەی ووڵات کە ووشک بوونی گۆلی ورمی یەک لەو خاڵانەیە، بەوحاڵەوەش بەپاساودان هەمەلایەنەوە هەوڵی جێبەجێ کردنی ئەم گەڵاڵەیان لەسەردایە.
تاقمێک لەخەسارە مەتەرسی دارەکانی ڕاگواستنی ئاوی ڕووباری زاب بۆگۆلی ورمێ بەپێی ڕاوبۆچوونی کارناسانی پێوەندی دار بەم چەشنەیە:
ناوچەکانی دەوروبەری سەرچاوە وکانیاوەکانی ڕووباری زاب خاوەنی یەک لە دەوڵەمەندترین وجۆراوجۆرترین شوێنەکانی ئێرانە لەڕوانگەی ژینگە وگژوگیا وگیاندارانەوە هەربۆیە کورت کردنەوەی مەودای ڕووبارەکە بێ شک ژینی ئەم ئیکۆ سیستەمە دەخاتە بن مەترسییەوە.
هەروەها دەبێتە هۆی ووشک ساڵی ودابەزینی ئاستی ئاوەکانی ژێر زەوی هەرێمەکانی سەردەشت وپیرانشار.
دروستبوونی وشکایی وقاقڕی داوێنی ڕووبارەکە ووخێزەری تەپ وتۆز و وردیلەکان کە داوێنی خەڵکی هەرێمەکە و ناوچەکانی دیکەی ووڵات دەگرێتەوە.
دەبێتە هۆی خەسارێکی گەورە لە بەنداوی کولسە ئەو بەنداوانەی لەدەستی جێبەجێ کردندان لەناوچەکە.ناوچەکانی ڕووباری زاب بەهۆی بوونی دەربەندو شیوو دۆڵ وتاڤگەی بەتەوژمەوە یەک لەناوچە دڵڕفێنەکانی ووڵاتە بۆ گەشتیاری ،ڕوباری زاب وەکووهێمای ئەم شارە بێ بەشە(سەردەشت) ناوزەد دەکرێ.وبە دوهەم ڕووباری گەورەی ئێران دێتە ئەژمار.
ڕاگوێزانی ئاوی زاب بۆگۆلی ورمێ هەموو تایبەتمەندی وپێدراووپوتانسیەلەکانی گەشەی گەشتیاری لەم ناوچەیە دەگرێتەوە، کەیف ونەشەوجوانی و هیوابەژیان لەناوچەکە دەگرێتەوە وبەرجەوەنێکی ماتەماوی وکارەساتاوی لە شوێنی دەمێنێتەوە.
چێ کردنی قەیران لەئیکۆسیستەمی سروشتی ژیانی پترلە نیوملوێن کەس لە خەڵکانی سەرچاوە ئاوییەکانی زاب کە بەشێک لە کەسابەتی خەڵکەکەی لە ڕێگەی کشتوکاڵ وئاژەڵدارییەوەدابین دەکرێ،دێمی کردنی زەوییە کشتوکاڵیەکانی ئەم ناوچە کەدەبێتە هۆی هەژاری وبێبەری بوونێکی فراوانترەوە وهۆی ،ئاوەرەیی وکۆچی پتری خەڵکی ئەم ناوچە
پێک دێنێ.
دەسپێشخەری تێکدەرانەی ژینگەیی ئەم ناوچە دواهاتی نالەباری ئابووری ئەمنی،سیاسی وکۆمەڵایەتی بەدوادادێ ،هۆکاری لەناوچوونی سەرزیندوویی ،ئاواکردنی ئاسایش وسەربەخۆیی ئابووری وهەروەها هەست بە نکۆڵی وستەم لێکراوی خەڵکی ئەم ناوچە پشت گوێ خراوەپتردەکات و هەڵگیرسانی دژبەری وناکۆکی نێوان ئیتنیکەکانی ئەم هەرێمانە دەوروژێنێ،ئەمە لەحاڵەتێکدایە کەئێمە وەکوو خەڵکی سەردەشت وپیرانشار ڕوانگەیەکی نەتەوەییمان بۆئەم پرسانە نەبووە و پشتیوانی زیندووکردنەوەی گۆمی ورمێین بە تەرزو شێوازی گونجا(داخستنی دەیان هەزار چاڵاو لەدەورووبەری گۆلی ورمێ وڕێگەپێدانی سەرلەنوێی اوی ۷۲بەنداوی لێدراو لەسەر ۱۱ڕووباری ڕوو لە گۆلەکە کەهۆکاری ووشک بوونی خوڵقاندووە)نەک بە هەزینەی لەناوچوونی ناوچەکانی دیکە،چونکوو زاب تایبەت بەهەمووانە وهەموو خەڵکانی ئازەربایجان و ئێران دەبێ لەم مافە بەشداربن بۆژیان وکەڵک وەرگرتن لە ڕاکێشانە گەشتیاریە سرووشتییە کانی ئێرە.
لە بەرانبەر لایەنگران،بەڕێوەبەرانی ئەم پڕۆژەیە ،خەڵکانێکی بێبەش وهەژاروڕەنج کێشی دەورووبەری سەرچاوەکانی زابن کە هەزاران ساڵە لێرە دەژین وژیانیان بەستراوە بەم ئیکۆسیستەمەوە وپترین گرێدراوی ئابووری وهەستییانەیان لەسەر ئەم ڕووبارەیە،بەڵام لەو بڕیارە کاولکارانەی لەم ناوچە جێبەجێ دەکرێن ڕاپرسی وڕاوێژ لەگەڵ خەڵک نەکراوە وبەبێ ئەرێنی کوتنی ئەوان وبێدەنگی پێگەیەنەرەکان دەستیان داوەتە جێبەجێ کردنی ئەم گەڵاڵەیەو هیچ گرنگی وبایەخێکیان بەدواهاتە کاولکاریەکانی ئەم ڕووداوە لەژیانی ئەوان پێک دێت نەدراوە.
ئێمە وەکوو خەڵکی سەردەشت لەئەگەری چێ کردنی گەڵاڵەی ناوبراو بە خەیانەتێکی ئاشکرای لەقەڵەم دەدەین وخوازیاری ڕاوەستانی گەڵاڵەی ڕاگواستنی ئاوی ڕووباری زاب لە سەرچاوەوە وهەموو دەستێوەردانە نیگەتیڤە مرۆییەکانین کە دەبنە هۆی تێکچوونی ناهاوسەنگی ئیکۆسیستەمی سەرچاوە ئاویەکەو کاول بوونی ناوچەکە.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان سەرەڕای پشتیوانی خۆی لە داواکاریە ڕەواکانی ناڕازیان،خوازیاری ناڕەزایی دەربڕینی چالاکانی مەدەنی، ژینگەپارێزی وسیاس وهاوڵاتیانی ڕۆژەڵاتی کوردستانین بەرانبەر بەسیاسەتی کۆلۆنیاگەرانەی کۆماری ئیسلامی ئێران وداوا لەدامەزراوەو ڕێخراوەکانی ژینگەپارێزی نێودەوڵەتی دەکەین کەئەم سیاسەتی وێرانکاریانەی کۆماری ئیسلامی مەحکووم بکەن و خوازیاری کۆتایی پێهێنان هەرچی خێراتری ئەم سیاسەتانە بن.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان