ئازادی کاتی ئایدا شاکەرمی

ک.م.م.ک:

بەپێی زانیارییەکانی ناوەندی هەواڵگری KANN ، سێشەممە ٤ی گوڵانی ٢٧٢٤ی کوردی، خورشید خوشکی دادخواز ئایدا شاکەرەمی خەڵکی خوڕەماوا و نیشتەجێی تاران بەدانانی بارمتە بەشێوەی کاتت ئازاد کراوە.

بەگوێرەی هەواڵەکە، لە زمانی سەرچاوەیەکی متمانەپێکراوەوە ئایدا شاکەرەمی لەلایەن دادوەری چاودێر( کێشک) جەلایەری بەتۆمەتی داماڵینی ڕووپۆش و بڵاوکردنەوەی فەساد و بێ ئەخلاقی و سەرپێچی کردنی لە فەرمانی جێبەجێکاری قەزایی ڕەوانەی زیندان کرابوو و لە زیندانیش ئەشکەنجە و بێڕێزی پێکراوە هاوشێوەی خوشکی ناوبراو لەلایەن هێزە ئەمنییەکانیجڕێژیمەوو سووکایەتی پێکراوە.

پێشتر دایکی داخواز نەسرین شاکەرەمگ لە ٢٩ی خاکەلێوەی ئەمساڵ لە پۆستێک لە لاپەڕەی تایبەتت خۆی لە پلەتفۆڕمی ئینستاگرامی هەواڵی دەستبەسەری کچەکەی ئایدا شاکەرەمی ڕاگەیاندبوو.

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *