کرماشان؛ کوژرانی هاوڵاتییەک لەڕێی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران

ک.م.م.ک:

سێشەممە ٢٠ی پووشپەڕی ٢٧٢٣ی کوردی، هاوڵاتییەک بەناونیشانی عەلی مەولایی خەڵکی گوندی بیهووری سەربە کرماشان لە گوندی تەختی زەنگی سەربە شاری کامیاران بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆئ هێزە چەکدارەکانی ئێران کوژرا.

شیاوی باسە، ئەم هاوڵاتییە پێشتر لە تێهەڵچوونێکدا سەبارەت بە زەوی و زار دوو کەسی کوشتبوو لەلایەن سیستەمی قەزایی و چەکداری ئێرانەوە داوا کرابوو.

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *