پزێشکێکی خەڵکی ورمێ کۆتایی بەژیانی خۆی هێنا

ک.م.م.ک:
بەپێی هەواڵی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، ڕۆژی سێشەممە 16ی خاکەلێوەی 2722ی کوردی، هاوڵاتییەکی گەنج بە ناسنامەی فەرهاد پەزیرێش و خەڵکی گوندی شێبان-ی سەر بە شاری ورمێ هەوڵی خۆکوشتنی دا و کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

بەپێی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ناوبراو پزێشکی ددانە و بەهۆی کێشەیەکی نادیار خۆی کوشتووە.

جێی ئاماژەیە هەژاری ،نەبوونی کار، گوشاری توندی ئابووری ،زەواج زۆرەملێ، جیاکاریی ڕەگەزی و نەبوونی پارێزگاری یاسایی بۆ ژنان هۆکاری سەرەکی خۆکوشتنن لە کوردستاندا.
ع. س

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *