تەقینەوەی مین لە سوومار قوربانیک دەگرێت

تەقینەوەی مین لە سوومار قوربانیک دەگرێت
بەپێی ڕاپۆرتێک کەبەکۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان گەیشتوە ،لەناوچەی” سوومار”سەربەشارستانی قەسرشیرین تەقینەوەی مین دەبێتەهۆی گیان لەدەستدانی هاوڵاتیک.
ڕۆژی پێنج شەمە ۳ی جۆزەردان “مینێکی بەجێماو لە سەردەمی شەڕی ئێران وعێراق ،بوو بەهۆی کوژرانی هاوڵاتیک بەناوی “تەیموور ــ ا “لەناوچەی سوومار.
قایمقامی قەسرشیرین ڕایگەیاندبوو کەبازاری سنووری سوومار کراوەتەو و جگە لەهاتوچۆ ی بازەرگانی ورزێران و ئاژەڵدارانیش هاتۆچوی ناوچەکەدەکەن . وتەی ئەم بەرپرسەی کۆماری ئیسلامیە بەومانایەهاتوە کە ئەو ناوچەیە مەترسی مینی تێدانەماوە. ئەمەلەبارودۆخێکدایە کە بەرپرسانی کۆماری ئیسلامی ئێران هەردەم بەشانازیەوەبڵاوی دەکەنەوە کە وڵاتمان لە مینەچێنراوەکان پاک کردۆتەوە.کەچی هەرئان وکات ڕوداوی ئاوا نەخوازراو ڕوو دەدات و هاوڵاتیانی سڤیل دەبنەقوربانی مینەچێنراوەکان.
شایانی باسە کە بگوترێت، لەناوچەسنوریەکانی کوردستاندا بەتایبەتی لەپارێزگای سنە، کرماشان، ورمێ و ئیلامدا و لەپارێزگای ئەحواز دا زیاتر لە 20 ملوێن مینی چێنراو ماوەتەوە،کەبڕی ۲هەزارو ۲۰۰هێکتار لەزەوی وزاری ئەوپارێزگایانەی لەخۆگرتوە.

وەکو یاسای نێونەتوەیەکانیش لەدوای بانگەشەی پاکردنەوە ناوچەکان لە”مین”هەر ڕوداوێکی ماڵی وگیانی بەهۆی تەقینەوەی مین دەکەوێتە ئەستۆی بەرپرسانی ئەوناچەیە کەبانگەشەی پاککردنەوەی وڵاتیان لەمینەچێنراوەکان کردوە.
شارۆچکەی سوومار لەسەرسنووری دەسکردی نێوان رۆژهەڵات و باشووری کوردستان،نێوانی لەگەڵ شاری مەندەلی لەباشوری کوردستاندا 15 کیلومیترە و یەک لەنزیکترین ناوچەکانی ئیرانە کەلەبەغداوە نزیک بێت و هەرئەمەش وای لێ کرد تا لە شەڕی ئێران وعێراقدا ببێتە مەیدانی شەڕی هەردوولا.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان

%d bloggers like this: