ڕیکلامی فرۆشتنی کیژۆڵەیەکی ۱۲ساڵانەی کوردی ئیزەدی لەلایەن داعشەوەلەتۆڕەکۆمەڵایەتیەکانیدا
بەپێی ڕاپۆرتی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، ڕێکخراوی ترۆریستی بەناوی (دەوڵەتی ئیسلامی عێراق وشام) لە کردارێکی دەگەمەندا ،بڵاوکراوەیکی فرۆشی کیژۆڵەیکی ۱۲ساڵەی ئیزەدی بەبڕەپارەی 12500$دولار لەسەرتۆڕی کۆمەڵایەتی تەلگرام داناوە.
تۆڕی هەواڵی “ئاسوشێتدپرێس”بڵاوی کردۆتەوە داعش دیسانە بازەرگانی کردن بەژنانی ئیزەدی دەست پێکردۆتەوە، لەتۆڕی کۆمەڵایەتی تەلگرامەوە ئاگاداری و ڕیکلام دەکا بۆ فرۆشتنی ئەو کیژۆڵانەی کەلە۱۲ساڵ زیاتر تەمەنیان نیە .
لەدرێژەی ئەم ڕاپۆرتەداهاتوە “داعش” تۆڕە کۆمەڵایەتیەکانی تریش وەکو واتس ئاپ بۆ ڕیکلام بەکار دێنێت ، بۆنمونە ژنێک بەدوو منداڵی ۳ساڵانەو ۷ساڵانە ی بەبڕی پارەی 3700$ دولار بۆفرۆش دانابوو.
داعش بەومەبەستە لیستەیێکی دوور و درێژی لەژنانی ئەسیرکراو (کەنیز) ئامادە کردوە .
داعش لەدوای داگیرکردنی ناوچەگەلێک لەئێراق وسوریا ،خەلافەتێکی خۆجێیان ڕاگەیاندوەو هەر لەسەرەتاوە هێرشیان کردەسەر باشور وڕۆژئاوای کوردستان ،ئەم ڕەوتە ترۆریستیە بەداگیرکردنی شەنگال لەباشوری کوردستاندا، هەزاران کەسیان کوشت و ژن و منداڵی ئیزەدیانیان ڕفاند.
ڕێکخراوی نەتەوەیەکگرتوەکان ئەو کردەوانەی داعشی وەکو جینوساید ناساند.لەدرێژەی تەوژمی پەلامارەکانی داعش ،ژنانی کوردی ئیزەدی زۆرترین زەرەریان زیانیان وەبەر کەوتوە.
کڕین وفرۆشتن و دەستدرێژی و بەکویلەکردنیان ، ڕەوتێکن کە ڕێکخراوێکی تیروریستی سەپاندویەتی بەسەر ژنان وکۆمەڵگای کوردستاندا.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان
- تەقینەوەی مین لە سوومار قوربانیک دەگرێت
- دەستبە سەر کردنی دو چاڵاکی کرێکاری : نەبوونی ماڤی پارێزەر و چاو پێیکەوتن لە گەڵ بنەماڵە