دەستبە سەر کردنی دو چاڵاکی کرێکاری : نەبوونی ماڤی پارێزەر و چاو پێیکەوتن لە گەڵ بنەماڵە

دەستبە سەر کردنی دو چاڵاکی کرێکاری :
نەبوونی ماڤی پارێزەر و چاو پێیکەوتن لە گەڵ بنەماڵە
بە پێی راپورتی گەیشتوو بە کۆمەڵەی ماڤی مرۆڤی کوردستان دو چاڵاکی کرێکاری لە حەوتەی رابردوو لە لایەن هێزه ئەمنییەتیەکان کۆماری ئیسلامی ئێران دەسبەسەر دەکرێن و ماڤی چاو پێکەوتن لە گەڵ بنەماڵە و پارێزەریان نیە.
هاشیم رۆستەمی تەمەن 72 ساڵە و موزەفەری سالحی نیا تەمەن 46 ساڵە ئەم دو کەسایەتی کوردی زیندانین کە لە رۆژانی 29 جۆزەردان و 1 پوشپەر ی ئەمساڵ لە لایەن هێزە ئەمنییتیەکان دەستبەسەر و رەوانەی زیندانی ناوەندی شاری سنه کران.
مەحمد سالحی چالاکی کرێکاری ناسراوی کورد لە وتوو وێژ لە گەڵ کەمپین نێو نەتەوییی ماڤی مرۆڤ لە ئێران دا باسی لە وە کردووە : کاتی دەستبەسەر کردنی دادستان حوکمی گرتنی ئەو لە لایەن هێزە ئەمنییتیەکانی وەزارەتی ئێتڵاعات پەسند کردووە و لەم ماوەدا پەروەندەی ئەو لە لایەن وەزارەتی ئێتڵاعات دابووە و ئێجازەی چاو پێکەوتن لەمگەڵ بنەماڵە و پارێزەری نەبووە.
ئەمە لە حاڵێکدا هیچ رێکخراو و سازمانێک بە رەسمی دانی بە تاوانی ئەو نەناوە و گۆمانی ئەوەی لە سەرە کە دامەزراندنی سەندیکای کرێکاری و پەیوەندی لە گەڵ رێکخڕاوە کرێکاریکان و ئاو ئاهەنگی لە گەڵ کومییتەی کرێکاری تاوانی ئەو چاڵاکە کرێکارییە کوردە دەکەوێیتە ئەستۆی.
جێگەی ئاماژەیە کە نەبوونی پارێزەر پێچەوانەی ئایینی دادرەسی مەدەنی لە ئێراندایە وبەم پێیە مادەی یاسایی 190 ئایین دادرەسی مەدنی بوونی پارێزەر ماڤی ئەو دەزانێت.
کۆمەڵەی ماڤی مرۆڤی کوردستان