بەرپرسی شورای شارێکی ئاڵمان وچەندین کەسایەتی دیکە دژی ئوردوغان سکاڵا تۆمار دەکەن
بەپێی هەواڵی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان ،دەیان کەسایەتی ناسراو بە بەرپرسایەتی خاتو” ماریون پاوودا”بەرپرسی شورای شاری “نورمبورگ”دژی ڕەجەب تەیب ئوردوغان سەرۆکۆماری تورکیا سکاڵایکیان بەرزکردۆتەوە.
لەوسکاڵانامە 200 لاپەڕەیەدا ئوردوغان بەپێشێل کردنیێکی بەرینی مافی مرۆڤ تۆمەتبار کراوە، هەروەها تۆمەتبارە بە ئەنجامی جەنایەتی شەڕ،دژی باکوری کوردستان . خاڵی هەرەبەرچاوی ئەو جەنایەتانەی کەتیشکیان خستۆتەسەر، سوتاندنی 178تەرمە کەلەشاری جزیر ئاشکرابوە.
پێشتریش کومیساریای هەربەرزی مافی مرۆڤی نەتەوەیەکگرتوەکان ،بەهێمادان بە پەلاماری ئەرتەشی تورکیە لەمەڕ ئوپراسیونەکانی بۆسەرخەڵکی سڤیل وسێرەگرتن لەهاوڵاتیانی مەدەنی و بەزیندویی سوتاندنیانی دەیان کەس لەخەڵکی جزیر، هاوسۆزی خۆی دەربڕیبوو.
زەیدڕەعدئەلحوسەین ڕۆژی 10ی مانگی “مەی”لەبڵاوکراوەیکدا بەپێی ئەوبەڵگانەی کەلەشوێنی باوەڕپێکراوە ودەست کەوتبون ،ڕایگەیاند: وێنەیەک کەلەبەردەستاهەیە،هەرچەن هێشتا تەواونیە،بەڵام زۆر بزوێنەرە و هوشیار کەرەوەیە.
ئەم پایەبەرزەی ڕیکخراوی نەتەوەیەکگرتوەکان دەڵێت؛
حکومەتی تورکیە ڕێگەبەنێردراوەکانی کومیساریای بڵیندی مافی مرۆڤی نێونەتەویی نادات تاوەکوو بچێتە ئەو ناوچانەی زیانیان وەبەرکەوتوە.
خاتو “پاوودا”کەسەربەپارتی چەپی ئاڵمانە،تاکوئێستا چەندین جار وەکو چاودێر بۆهەڵبژاردنەکان سەردانی تورکییەی کردوە، ئەم کەسایەتیە ڕامیاریە بەتۆڕی هەواڵگری” بایێرنی” گوتوە؛ ئوردوغان دەیهەوێت بەهەموکەسێکی بڵێت کەکردەوەکانی بێ دەرەنجامن، پارتەکان بەنایاسیایی لەقاو دەدرێت، چالاکانی مافی مرۆڤ وەکو”تاهرئیلچی”ترۆر دەکرێت،و پڕۆسەی ئاشتی لەلان ئوردۆغانەوە دەشێوێندرێت وتێکدەرێت.
ئەمەلە هەلو مەرجێک دایە هێزە سەربازیەکانی تورکیا لەشارو گوندەکاندا کەڕەنای شەڕلێدەدەن و بەوجۆرە گەلی کورد دەشکێنن و گاڵتەیان پێدەکەن وهەرکەسێک لەناوچەی شەڕدا دەرکەوێت دەدرێتەبەردەسڕێژ ،چ ئەوکەسانەی کەبۆ پێداویستیە کانی ژیان وەدەرکەوتون چ ئەوانەی کەسۆزیان هەیەبۆ تێکۆشەرانی ئازادی .
” وەقف “مافی مرۆڤی تورکیا لەڕاپۆرتی مانگی ئاپریلدا بەپێی داتا بڵاوی کردبویەوە کەلە ماوەی ئەو تیرباران کردنانەی ناوچە کوردنشینەکاندا لانی کەم 388کەس گیانیان لەدەست داوە ، 78منداڵ و 69 ژن و30پیاوی سەروی 60ساڵ لەناو کوژروەکاندا بوە.
لەم ڕاپۆرتەدا باس لەوە دەکرێت کە یەک ملیون و 642هەزار کەس لەدانیشتوانی ئەوناوچانەی شەڕیان تێداهەڵگرساوە ،هێزە ئەمنیەتیەکان بەمەبەستی چۆڵکردنی ئەوناوچانە ڕێگری کردوە لە دەست پێڕاگەیشتنی خەڵکی ناوچەکە بەسەرەتایی ترین کەرستەکان وپێداویستەکانی ژیان وەکو ،ئاو وکارەباو خواردەمەنی و سەرپەنا و شوێنی حەوانەوە، بەجۆرێکی تر یانێ ئەحەشیمەتەگەماڕۆ ی عەسکەری دراون.
شایانی باسە ئەم سکاڵایانە تەنیالەئەگەری ئەرێنی کردنی “دادستانی گشتی شاری کالسروهە”وە شێوەی یاسایی دەگرێتە خۆی و وەگەڕ دەکەوێت.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان