تەقەی هێزە ئەمنیەتیە کانی کۆماری ئێسلامی بۆ سەر کاسبکاران و کوشتنی 30 ئەسپی کاسبکاران لە شاری پیرانشار
بە پێ راپورتێکی گەیشتووە بە کۆمەڵەی ماڤی مرۆڤی کوردستان هەنگی سنووری پیرانشار لە رۆژهەڵاتی کوردستان تەقه یان لە خەڵکی کاسبکار و کۆڵبەر کردووە و 30 ئەسپی ئەوان لە لایەن هێزە ئێنتزامیەکان سنووری بە گوڵەی راستەوخۆ کۆژراون و دەستیان بە تاڵان شتی و مەک و کەلوپەڵی کۆڵبەران دا گرتووە.
لە ئەم راپۆرتەدا هاتووە کە رۆژی چوارشەمی پوشپەر هێزە ئەنزامییەکان نزیکی سنووری “کێڵە سپیان” لە شاری پیرانشار هێرشیان کراوەتە سەر کاسبکاران و کۆڵبەران و لە ئەنجامدا 30 ئەسپی ئەوانیان کوشت و دەستیان بە سەر کەلوپەڵەکانیان دا گرت.
جێگە هێماژەیە بە هۆی نەبوونی هەلی کار لە کوردستان چینی هەژار و کەم داهات بۆ بژیوی ژیانیان بە ناچاری رو دەکەنەکاسبکاری و کۆڵبەری لە هەرێمەکەدا و کۆماری ئێسڵامی بۆ هۆی بوونی هێزە کورووستانیە کان لە سەر سنوورەکانی رۆژهەڵات زەخت وگۆشار بۆ خەڵکی هەرێمەکە ساز دەکەن بۆ ئەوی بتوانن هژمونی سیاسی و نزامی خۆیان لە هەرێمەکە داسەپێنن و دەست بە سەر سننورەکان راگرن و هەموو سنوورێکان لە رۆژهەڵات داخستووە و ئێجازە بە خەڵکی سویڵ و هەژار بۆ بژیوی ژیانیان نادەن.
کۆمەڵەی ماڤی مرۆڤی کوردستان
-
خەڵکی گوندی گوێزڵێ ئاوارە کران و ماڵەکانیانیشیان تاڵان کرا
-
ڕاگوێزانی ئاوی زاب بۆگۆلی ورمێ کارەساتی ژینگەییە