سنە: ئازادی هاوڵاتییەک بە دانانی بارمتە

KMMK:

یەکشەممە 11ی خەزەڵوەری 2720ی کوردی، هــیوا ڕەحیمی هاوڵاتی خەڵکی سنه بە دانانی بارمتە لە یەکێک لە گرتووخانە ئەمنییەکانی حکوومەتی ئێران لەو شاره ئازاد کرا.

شیاوی باسه تا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە هیچ زانیارییەک لەمەڕ ئەو تۆمەتانەی بە نابراوەوە لکێنراون بە دەستەوە نییە و ئازادی ناوبراو بە شێوەی کاتی و تا کاتی دیاری کردنی ڕای دادگایە.

هیوا ڕەحیمی چەندد ڕۆژ پێش لەو ڕێکەوتە لە گەڵ کۆمەڵێک لە هاوڕێی بەهایی و چالاکانی مەدەنی دەستبەسەر کرا.

ناوبڕاو لە 19ی جۆزەردانی 2718ی کوردی ـش هاوڕێ لە گەڵ دوو چالاکی مەدەنی بە هۆکاری نادیار بۆ ئیتلاعاتی سپا بانگهێشت کرا.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان