ههموو ئەو بەسەرهات وئاپۆڕانەی کە سەرلەبەیانی ئەمڕۆی ئیدارهی ئیتلاعات بە سەر دایک وباوکی رامین و ئەفشینی حوسەین پەناهی هێناوە.
بە پێی هەواڵی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان؛ سەرلەبەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە ۷ی خەزەڵوەر کاتژمێر هەشت ، لەکاتێکدا کە دایک وباوکی رامین وئەفشینی حوسین پەناهی دەگەنە شاری سنە، لە مەیدانی نەبوەتی سنە دەکەونە بەر پەرچی هێرشی هێزە جل مەدەنیەکانی ئیدارهی ئیتلاعاتهوه و هەر لەوێدا دایە شەریفە لەسەر خۆ دەچێت و پاش گواستنەوەی بۆ ئیدارهی ئیتلاعات، دایەشەریفە دێننەوە سەر خۆ و دوای هەڕەشەو بێڕێزی، پێی دەڵێن کە چیتر کوڕەکەتان نابیننەوە و حوکمی سێدارەی کوڕەکەتان هەر بەڕێوە دەچێت.
ئەوان سەرەڕای ئەوەی کە وشەگەلێکی نەشیاو بەدژی ئەم دایکو باوکە پیرە بەکار دێنن، رایان گەیاندووە کە کهس ناتوانێت رامین رزگار بکات، بێدەنگ نەبوونی ئێوهیش دهبێته هۆیی له سێدارهدانی ههموو ئهندامانی بنهماڵهکهتان.
بە بیستنی ئەم هەواڵە دایە شەریفە دووبارە لە سەرخۆ دەچێت وکاتێک چاوەکانی دەکاتەوە، دەبینێت لە قەراخی شەقامی دێولان لەگەڵ هاوژینەکەی (خاڵۆمیرزا) دادهبهزێنن. وبەداخەوە ئێستە باری تەندروستی هیچ باش نییە و دوو کاتژمێر لە نەخۆشخانەی شاری دێولان خەوێندراوە.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان


