بانه؛ کوژرانی هاووڵاتییەک له کاتی کۆڵبەریدا بە دەستی هێزە سنوورییەکانی ڕژێمی ئێران

ک.م.م.ک:

ڕۆژی دووشەممە ڕێکەوتی ٧ی رەشەمەی ٢٧٢٣ی کوردی، هاووڵاتییەک بە ناسنامەی جافر فەرەجی خەڵکی سەقز، بە تەقەی ڕاستەوخۆی پاسەوانانی سنووریی ڕژیمی ئێران-ی جێگیر لە کەرتی سنووری هەنگەژاڵ، کوژرا.

جێی ئاماژەیه کە، تەرمی ئەم هاووڵاتییە بۆ نەخۆشخانەی سەلاحەدین ئەیوبی لە شاری بانە گواستراوەتەوە.

شایانی باسه، کە حکوومەتی دیکتاتۆر و داگیرکەری ئێران، بەردەوام هەموو سەرچاوە و ژێدەرە سروشتی و ئابوورییەکانی کوردستان تاڵان دەکات و  بە بیانکی پەڕاندنەوەی کۆڵێکی چەند کیلوویی، ڕۆژانە بە گوللەباران‌کردنی چەوساوەترین و لاوازترین توێژی کوردستان، ژیانیان دەخاتە مەترسییەوە. ئەمە لە کاتێکدایه کە ڕژیمی ئێران، خۆی یەکێکە لە گەورەترین ترانزێتەکانی قاچاخی نێودەوڵەتی.

خ.ع

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *