برینداربوونی کۆڵبەرێک بەتەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی هەنگی سنووری حکوومەتی ئێران

ک.م.م.ک:

سێشەممە ٢٨ی سەرماوەزی، کۆڵبەرێک بەناونیشانی وەفا ڕەسووڵنەژاد ٢٨ ساڵ تەمەن خەڵکی شاری سەقز بەتەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی هەنگی سنووری حکوومەتی ئێران لە سنووری هەنگەژاڵی بانە بە قورسی بریندار کرا.

بەگوێرەی هەواڵەکە، چەکدارانی حکوومەت بەبێ هۆشداری پێدانی پێشوەختە ڕاستەوخۆ ئەم کۆڵبەرەیان کردە ئامانج.

شیاوی باسە، ناوبراو بەبۆنەی قورسی برینەکەی بۆ چارەسەری پزیشکی ڕەوانەی ناوەندێکی دەرمانی شاری تەورێز کراوە.

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *