“چێرگ ” هێمای زیندوی ژینگەی کوردستانە،بیپارێزین
بەگوێرەی راپۆرتێک کە بە کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان گەیشتوە ،هەردو گروپی ژینگەپاریزی” زایەڵە” لەشاری مهاباد وگروپی ژینگەپارێزانی” وڵات”لە شاری بۆکان ،لەچالاکییەکی هاوبەشدا لەژێر ناوی ، (“چێرگ”،هێمای ژینگەی زیندوی کوردستانە بیپارێزین)، چالاکیێکیان بەڕێوە برد ،ئەم چالاکییە تەرخان کرابوو بۆ بڵاو کردنەوەی “تۆو”.
لەداوای چالاکی بڵاوکردنەوەی تۆو ئەندامانی ژینگەپارێزی هەردولا لەناویەکتردا بۆ وەبیر هێناوەی ئەم ڕۆژە پەرتوکێکیان پێشکەش بە یەکتر کردوە .
لەدرێژەی ڕاپۆرتەکەی مافی مرۆڤی کوردستاندا هاتوە کە ژینگەپارێزانی “وڵات لەبۆکان و وزایەڵە لەمهاباد” ڕایانگەیاندوە کە ژینگەپارێزی سنوور ناناسێت .
شایانی باسە کە بوترێت “چێرگ”باڵندەیەکی دەگمەن و نایابی جیهانە کەتەنیا لە ناوچەی بۆکان و”زەڕینەی هەوەتودا”چەن نمونەیکیان ماوەتەوە ،کە مەترسی لەناوچونییان لەسەرە و ژینگەپارێزان ،هەمولایک هوشیار دەکەنەوە کە ئەم باڵندەیە هێمای سروشتی کوردستانە مەترسی لەناوچونی هەیەو ئەرکی هەمولایەکە کەبیپارێزین .
“چێرگ مەزنترین مەلی گیاخۆرەو شێوەی پەپو دەدات و وەکو قەل خۆی گیڤ دەکاتەوە”.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان


