هونەرمەندێکی هوڵەندی خەڵاتێکی رێزلێنانی وڵاتی توڕکیایی رەت کردەوە و رخنەی تۆندی لە مامە ڵە کردنی تورکیا بەرامبەر بە رۆژنامەنوسان گرت

هونەرمەندێکی هوڵەندی خەڵاتێکی رێزلێنانی وڵاتی توڕکیایی رەت کردەوە و رخنەی تۆندی لە مامە ڵە کردنی تورکیا بەرامبەر بە رۆژنامەنوسان گرت.
ماڵپەری دەچنیوزی هوڵەندی بڵاوی کردەوە هان ڤانس مانین “داهێنەری جوڵەی سەمایی” رەتی کردۆتەوە خەڵاتی رێزلێنان لە تورکیا وەر بگرت.

ناوبرو لە چاوپێکەوتنێکدا رایگەیاندووە ،لە بەر هۆکارە ئاشکراکان خەڵاتەکەم رەت کردووتەوە ، تورکیا دەمکوتی روژنامەکان و رۆژنامەنووسان لەو  وڵاتە دەکات و رۆژنامەنوسان بە هۆیی کاری رۆژنامەوانیەوە زیندانی دەکرێن، بۆیە من ئەو خەڵاتە لەو وڵاتە وەرناگرم.

جێی ئاماژەیە بە دەیان رۆژنامەوان لە وڵاتی تورکیا دەسبەسەر کراون و چەندین جار هێزە ئەمنیەکانی ئەو وڵاتە هەڵیان کوتاوەتە سەر ناوەندی رۆژنامەکان و بێ رێزی و بێ حورمەتیان بە رۆژنامەنووسان کردوە.

بەشێکی هەرە زۆری رۆژنامەنووسانی گیراو کوردن و لەکار بێبەش کراون و روبەرویی زیندان کراونەوە.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان