بانە؛ برینداربوونی هاوڵاتییەک بەتەقەی هێزە سنوورییەکان

ک.م.م.ک:

بەپێی زانیارییەکان، چوارشەممە ٢٣ی ڕەشەمەی ٢٧٢٣ی کوردی، بەتەقەی هێزە سنوورییەکانی ڕێژیمی ئێران لە گرووپێک کۆڵبەر، محەممەد تەوفیقی ٢٠ساڵ تەمەن خەڵکی گوندی چۆمان فیشەکی بەرکەوت و بریندار کرا.

شیاوی باسە کە، تەقەی هێزە سنوورییەکانی ڕێژیمی ئێران لە هاوڵاتیان لە ناوچە سنوورییەکان لە چەندد مانگی ڕابردوو گەلێک زێدەتری کردووە.

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *