بەپێی هەواڵی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، شاری کامێران لەپارێزگای سنە،بەهۆی کەمبوونی دەرمان ودەرمانخانە تووشی کێشەو قەیران هاتووە وهاوڵاتیانی ئەم شارە بەهۆی ئەو کێشەوە له تەنگەژەدان.
ئەم شارە بەحەشیمەتێکی بانتر لە ۱۰۰هەزار کەسی، تەنیا دەواخانەیەکی هەیە وشارۆمەندانیشی لەگەڵ کەمبوونی دەوا ودەرمان ڕووبەڕوون وداوایان لەبەرپرسانی کۆماری ئیسلامی ئێران کردووە لەم شارەو پارێزگاکەی، هەوڵ ودەسپێشخەری گونجاو بکات.
بەپێی گوتەی یەکێک لەهاوڵاتیانی ئەوشارە چەندد دەرمانخانە لەکامێران بوونی هەبوو بەڵام هەموویان داخراون ودەرمانخانەی نەخۆشخانەیش دەوای پێویست وگرنگەکانی تێدا نییەو هەروەها لەدرێژەدا دەڵێ، کەپاش ۲کاتژمێر چاوەڕوانی لە دەواخانە ،ڕاگەیەندرا کە دەواکانی ئێوەمان نییە وهەروەها گلەیی وسکاڵای دەکرد ودەیگوت تەنانەت گوندیش دەواخانەی شەو وڕۆژی هەیە بەڵام شاری کامێران بەحەشیمەتی پتر لە۱۰۰هەزارکەس هێشتا لەگەڵ کێشەی کەمبوونی ده وا ونەبوونی دارمانخانە دەستەوداوێنە.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان


