زیندانی سە قز ناته ندروست وناستاندارد

به پێی هه واڵێکه له زیندانی سە قزه وه به کۆمه ڵه ی مافی مرۆڤی کوردستان گه یشتووه،به هۆی خراپی وچۆنییه تی هه ره خواری ماده ی خۆراکی ناته ندروست وناستانداردله به ندیخانه ی ناوە ندی سه قز،به ندکراوانی ئه م به ندیخانه یه ناچارن به خه رجی خۆیانه وه له فرۆشگه ی زیندان به نرخێکی له ڕاده به ده رزۆره وه پێداویستییه کانی ڕۆژانه ی خۆیان مسۆگه ربکه ن.

کۆمه ڵه ی مافی مرۆڤی کوردستان له م پێوه ندییه له گه ڵ دووکه س له بنه ماڵه ی زیندانیانی نێوئه م به ندیخانه یه ووتووێژێکی به ئه نجام گه یاندووه، ع ک ده ڵێت مانگانه بۆ دابین کردنی پێداویستی براکه ی که ۱۰ساڵ حوکمی به سه رداسه پاوه ،ده بێ ۷۰۰هه زاربۆ ملوێنێ بڕێژێته حسێبیه وه،

س ر ده ڵێ هاوژینه که م ماوه ی ۷مانگه له زیندان ڕاگیراوه من بۆ دابین کردنی پێداویستی خۆم ومنداڵه کانم کاری دوکه س ده که م(دو شیفت)وله وپارووه نانه ی که له مانگدا په یدای ده که م،بڕی نیوملوێن تمه ن ده ڕێژمه حسێبی هاوژینه که مه وه.له م نێونجه که سانی واش له به ندیخانه ڕاگیرون ،یان له گه ڵ که سوکاریان پێوه ندییه کیان نییه یان که سوکاریان توانای دابین کردنی پێداویستییه کانی ئه ویان نییه،که ئه م تاقمه له دۆخێکی ناله بار ونه گونجاو ژیان به سه رده به ن.

به پێی ڕاگه یاندنی یه ک له به ندکراوان ئه وانه ی پاره یان نییه له گه ڵ کێشه ی جیدی ڕووبه ڕوو ده بنه وه وناچارن بۆ دابین کردنی بڕێ پاره ده ست بده نه هێنان وبردنی ماده هۆشبه ره کان.له درێژه دا ده ڵێ:بازرگانی به ماده هۆشبه ره کان له به ندیخانه بووه به دیارده یه کی ئاسایی ومه ئمورگه لی حکوومی به ئاشکراوله پێش چاوی زیندانییه کان وهاوکارانی خۆیانه وه جگه ره وماده هۆشبه ره کان ده فرۆشن.

به پێی ئه و ڕاپۆڕتانه ی به ده ستمان گه یشتووه له گه ڵ ڕاگوێزانی زیندانییه کان له گرتووخانه کانی ده زگای زانیاری(ئیتلاعات)،ناوه نده ئینتزامییه کان،دادگاکان وشوێنه گشتییه کانی سپای پاسدارانه وه بۆزیندانی ناوه ندی،هه موو که ل وپه لوپێداویستییه تاکه که سیه کانی به ندکراوان ده ستی به سه ردا ده گیردرێ وته نیا ئیزنی ئه وه یان هه یه دوقات جا وبه رگ له گه ڵ خۆیان بێننه نێو زیندانه وه،له م کاته دا حسێبێکی بانکییان بۆ ده کرێته وه به چه شنێ که ئه وبڕه پارانه ی بۆیان تێ ده کرێ ده بێ له لایه ن که سانێکه وه بێت که له ده ره وه ی به ندیخانه ن(که س وکاری زیندانیان).ئه و ده فته رچه ی بانکییه ی که له زیندان بۆیان سازده کرێت،له کارگه لێکی وه کو کڕینی شت ومه ک له فرۆشگه ی زیندان،تێچووی ته کسی بۆ ڕاگواستنی بۆدادگا،ڕاگواستنی بۆناوه ندگه لی ئه منی ونه خۆشخانه که ڵکی لێ وه رده گیرێ.ته نانه ت زیندانی ناچاره تێچووی ڕاگواستنی بۆ زیندانی شاره کانی دیکه یش بدات( هه زینه ی مه ئمووروترومبیل وخۆراکی ناو ڕێگه).

جێگه ی باسه ئه مه له حاڵه تێکدایه به پێی یاسای زیندانه کان، ده بێ هه موو تێچووه کانی به ندکراوان له ماوه ی مانه وه یان له زیندان پێویسته له لایه ن ڕێکخراوی زیندانه کانه وه دابین بکرێت.

کۆمه ڵه ی مافی مرۆڤی کوردستان.