سنە؛ ژینا مودەڕیس گورجی بۆ زیندان گوازرایەوە

ک.م.م.ک:

چوارشەممە ٢٠ی گوڵانیی ٢٧٢٣ی کوردی، زیندانی سیاسیی، چالاکی مەدەنی خەڵکی شاری سنە لە ناوەندی چاکسازی و پەروەردەی ئەو شارە بۆ زیندانی ناوەندی گوازرایەوە.

بەگوێرەی هەواڵەکە، ئیدارەی ئیتلاعاتی ڕێژیمی ئێران، ئەو چالاکە مەدەنییەی بەتۆمەتی پێکهێنانی گرووپی نایاسایی مەحکووم کردووە.

شیاوی باسەکە، ژینا مودەڕیس گورجی چالاکی بواری ژنان، ڕێکەوتی ٢١ی خاکەلێوەی ئەمساڵ لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە دەستبەسەر و پاش دەمێکی زۆر لێپرسینەوە و ئەشکەنجە، ڕاگوێزی ناوەندی چاکسازی و پەروەردەی حکوومەت لەو شار کرابوو.

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *