مەحکووم کرانی مامۆستا حسەین عەلیمرادی بە زیندان

ک.م.م.ک:

بەپێی زانیارییەکان، مامۆستا حسەین عەلیمرادی پێشنوێژی مزگەوت و بەڕێوەبەری قوتابخانەی زانستی ئاینیی ئیبراهیمی خەلیلوڵلەی سنە لەلایەن دادگای تایبەتی مەلاکانەوە لە هەمەدان بە ١٦ مانگ زیندان مەحکووم کرا.

بەگوێرەی هەواڵەکە، ناوبراو لەلایەن دادگای تایبەتی مەلاکان لە هەمەدان بەهاندانی بیروڕای گشتی بۆ هەوڵدان دژی ئاسایشی نەتەوەیی وڵات تۆمەتبار کراوە.

شیاوی باسە، ناوبراو ١٥ی خاکەلێوەی ٢٧٢٣ی کوردی، لەلایەن ئەم دادگای تایبەتی مەلاکانەوە لە دۆسیەیەکی دیکەدا بە دوو ساڵ زیندانی هەڵپەسێردراو مەحکووم کرابوو.

ق.ش

2 thoughts on “مەحکووم کرانی مامۆستا حسەین عەلیمرادی بە زیندان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *