مەهاباد؛ دەستبەسەرکردنی هاووڵاتییەکی دیکە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی حکوومەتی ئێرانەوە

ک.م.م.ک:

چوارشەممە ٢٥ی خەزەڵوەری ساڵی ۲۷۲۲کوردی، “سەید ڕێبوار بەڵکامە” کوڕی عومەر خەڵکی گوندی “سەرچنار” سەر بە شاری مەهاباد لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی حکوومەتی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.

پێویستە بگوترێ کە، تا ساتەوەختی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەک لەسەر باری تەندروستی و شوێنی ئەم هاوڵاتییە لە بەردەست نییە.

ر.خ

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *