مەریوان؛ هێزەکانی سوپای پاسداران ڕاستەوخۆ تەقەیان لە خەڵکی گوندی هەنجیران کرد

ک.م.م.ک.:

ڕۆژی پێنجشەممە ڕێکەوتی ۱۰ ی رەشەمەی ٢٧٢٣ی کوردی، دوو کەسی خەڵکی گوندی هەنجیرانی مەریوان بە ناوەکانی عەزیز بارخۆدا و مێهدی بارخۆدا بریندار بوون و گواسترانەوە بۆ ناوەندە دەرمانییەکانی مەریوان.

پێویستە ئاماژە بەوە بکرێت کە هێزەکانی ڕێژیمی ئێران، بە کردەیەکی بێئەدەبی و تەنیا بە گومانی قاچاخ، دەستیان کرد بە تەقەکردن لە گوندنشینان و خانووە نیشتەجێبووەکانی گەڕەکی نیشتەجێبوون و بەو هۆیەوە باوک و کوڕەکە بە سەختی بریندار بوون.

م.م

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *