ک.م.م.ک:
سێشەممە ٢٤ی خەزەڵوەری ساڵی ۲۷۲۲کوردی، هاووڵاتییەک بە ناسنامەی زانا قوڕەیشی خەڵکی دیواندەرە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە دەستبەسەر کرا.
بە پشتبەستن بەو ڕاپۆرتانەی دەست کەوتوونە، ناوبراو لە شاری زەڕینە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازراوەتەوە.
پێویستە ئاماژە بەوە بکرێت کە، تا ساتەوەختی نووسینی ئەم هەواڵە هیچ زانیارییەک لەسەر بارودۆخی تندووروستی و شوێنی ڕاگرتنی بەردەست نیە.
ر.خ


