ئیسکەندەر لوتفی بۆ بەندی ئەمنییەتی زیندانی ئێڤین ڕاگوازرا

ک.م.م.ک:

بە پێی هەواڵی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، ئیسکەندەر لوتفی، چالاکی مەدەنی و وتەبێژی شۆرای هاوئاهەنگی پێکهاتەگەلی پیشەیی فەرهەنگیانی ئێران و ئەندامی لێژنەی ڕێوەبەری ئەنجوومەنی پیشەیی مامۆستایانی کوردستان ــ مەریوان بۆ بەندی ئەمنییەتی زیندانی ئێڤین لە تاران ڕاگوازراوە.ئەم چالاکی پیشەیی مامۆستایانە لە ناڕەزایەتی دژی دەستبەسەری نایاسایی خۆی لە ٩ی جۆزەردانەوە مانی لە خواردن گرتبوو و لە دووشەممە١٦ی جۆزەردانەوە مانگرتن لە خواردنی خۆی دەست پێکردبوو و پاش چەندد ڕۆژ کۆتایی بە مانگرتن هێنابوو.ساڵح نیکبەخت، پارێزەری ئیسکەندەر لوتفی سەبارەت بە دۆخە پارێزراوەکەی لە نۆیەمین ڕۆژی مانگرتن لە خواردن بە ڕادیۆ فەردای ڕاگەیاندووە: دۆسیەی لێکۆڵینەوەی ئیسکەندەر لوتفی بە وەرگرتنی دەنگی نەرێنی بۆ دادسەرای ئێران لە مەریوان بۆ دادسەرای زیندانی ئێڤین ڕاگوازراوە.جێی بیرهێنانەوەیە کە یەکشەممە ١١ی گوڵان، ئیسکەندەر لوتفی، شەعبان محەممەدی و مەسعوود نیکخاە لە ئەندامانی لێژنەی ڕێوەبەری ئەنجوومەنی پیشەیی مامۆستایانی کوردستان – مەریوان لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە دەستبەسەر کران.ئیسکەندەر لوتفی و مەسعوود نیکخاە پاش دەستبەسەری لە لایەن ئیتلاعاتی سپاوە بۆ لێپرسینەوە بۆ گرتووخانەی ئەم دامەزراوە ئەمنییە لە شاری سنە ڕاگوازرابوون.ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *