بانە؛ بریندار بوونی کۆڵبەرێک لەلایەن هێزە چەکدارەکانی ئێران

ک.م.م.ک:
یەکشەممە 22ی جۆزەردانی 2722ی کوردی، کۆڵبەرێک بە ناسنامەی ناسیح خەڵکی گوندی سالووک-ی سەر بە بانە لە بەرزاییەکانی سنووری سەرتەزێن-ی سەر بە ئەو شارە لەلایەن هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە برینداربوو.

بەپێی ڕاپۆرتەکە، هێزە چەکدارەکانی حکوومەتی ئێران، لە مەودایەکی کورت و بەبێ ئاگادارکردنەوەی پێشووەختە ڕاستەوخۆ تەقەیان لەو کۆڵبەرە کردووە و بە هۆی تەقەکە ناوبراو دەستی بە سەختی بریندار بوووە.

جێگای ئاماژەیە، کە ئەو کۆڵبەرە بریندارە گوازراوەتەوە بۆ نەخۆشخانەی بانە بۆ چارەسەرکردن.

تا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، لە بارۆدۆخی ناوبراو هیچ زانیارییەک لە بەر دەستدا نییە.
ع. س

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *